لە دیوانی سەرۆکایەتی زانکۆ، بە ئامادەبونی دکتۆر ئەحمەد دزەیی سەرۆکی ئەنجومەنی زانکۆی سەلاحەدین و گشت ئەندامانی ئەنجومەن کۆبونەوەی چوارەمی ئەنجومەنی زانکۆ بەڕێوەچوو، لە کۆبونەوەکەدا چەندین برٍِیاری گرینگ لە بارەی پڕۆسەی خوێندن لە زانکۆ درا.
سەرەتای کۆبونەوەکە سەرۆکی زانکۆ پیرۆزبایی لە راگرە تازەکانی کۆلێژەکان کرد بە بۆنەی دەست بەکاربونیان هیوای خواست وزەی تازەى ئەوان گڕوتینی زیاتر بە زانکۆ بدات لە پێناو کاراکردنی پڕۆسەی کارگێڕی و ئەکادیمی زانکۆ. پاشان سەرۆکی زانکۆ پیرۆزبایی لەسەرجەم مامۆستایان و قوتابیان و کارمەندانی زانکۆ کرد بەبۆنەی ئەو ئەنجامەی لە پڕۆسەی ریزبەندی نیشتیمانی زانکۆکانی کوردستان بەدەستهاتوە وەک پێشەنگ و سەرقافڵەی زانکۆکانی هەرێمی کوردستان.
لە کۆبونەوەکەدا باس لە دەست بەکاربونی زیاتر لە ٢٠٠ قوتابی خوێندنی دکتۆرا کرا ئەمەش دوای ئەوەی پێنج پڕۆسەی خوێندنی دکتۆرا لە ناوەخۆیی کوردستان راوەستابوو، جگە لە سیستەمی دکتۆرا بە شێوازی سبلیت سایت کە ماوەی دوو ساڵە دەستی پێکردوە. لەلایەکی دیکەوە تیشک خرایە سەر رێژەو ژمارەی قوتابیانی وەرگیراو لە کۆلێژەکانی زانکۆکی سەلاحەدین کە ئێستا ٥٦١٦ قوتابی لە نزیکەی ٨٠ پسپۆڕی جیاواز وەرگیراون.
لە کۆبونەوەکەدا ئەنجومەنی زانکۆ لە پێناو دەرفەتدان بە گەنجانی دەرچووی ئامادەیی ئامادەیی دەبڕی کە زانکۆ دەتوانێت رێژەی وەرگرتن بەرزبکاتەوە بۆ ٦ هەزار قوتابی. هەروەها دروستکردنی شوقەی نیشتەجێکردن بۆ مامۆستایانی زانکۆ لە رێگەی وەبەرهێنانەوە خرایە بەرباس. کۆبونەوەکە بە چەندین بڕیارو راسپاردەی گرینگ کۆتایی پێهات.
بەروار :٢٠١٥/١٢/١٥