شاندێکی زانکۆی سەلاحەدین بە سەرپەرشتی پرۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر ئەحمەد ئەنوەر دزەیی سەرۆکی زانکۆ، کە ١٦ پرۆفیسۆری زانکۆ یاوەری بون لە رۆژانی ١٦-١٧ /٢٠١٥/١٠بەشداریان کرد لە پێنجەمین کۆنفڕانسی زانستی نێودەوڵەتی(5th ICOWBAS) کە بە هاوبەشی هەرسێ زانکۆی سەلاحەدین و زانکۆی (UTM) تەکەنەلۆجی مالیزی و زانکۆی ئێرلانگەی ئەندەنوسی لە شاری سورابایای وڵاتی ئەندەنووسیا بەڕێوەچوو.
لە سەرەتای کۆنفڕانسەکەدا سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین وێڕای سوپاسکردنی زانکۆی ئێرلانگەی ئەندەنوسی بۆ میوانداریکردنی کۆنفڕانسکەکە سمینارێکی لەبارەی رەوشی سیاسی و رۆشنبیری و کۆمەڵایەتی و پێشکەوتنە ئابورییەکانی هەرێمی کوردستانی کرد، پاشان تیشکی خستەسەر رەوشی خوێندنی باڵاو گەشەی زانست و ئەو گۆڕانکاریانەی لە کەرتی خوێندنی لە زانکۆکانی کوردستان هاتونەدی. لە کۆنفڕانسەکەدا ٨٠ توێژینەوە قبوڵکراوەو زانکۆی سەلاحەدین بە ١٢ توێژینەوەی زانستی بەشدارە لە پسپۆڕییەکانی کیمیا، بایەلۆجی، ماتماتیک، فیزیا.شیاوی زانینە ئەو کۆنفڕانسە بە میوانداریەتی زانکۆی ئێرلانگەی ئەندەنوسی بەڕێوەچوو، بڕیاریش ساڵی ٢٠١٧ لە هەرێمی کوردستان بەمیوانداریەتی زانکۆی سەلاحەدین ئەنجام بدرێت. لە پەراوێزی کۆنفڕانسەدا رێکەوتننامەیەکی لەیەکگەیشتن لە نێوان زانکۆی سەلاحەدین و زانکۆی ئێرلانگەی ئەندەنوسی وەک سەرەتایەک بۆ هاوکاری زانستی واژووکرا، هەروەک چۆن لەگەڵ زانکۆی تەکنەلۆجی مالیزی لە رێکەوتننامەیەک لە بواری خوێندنی دکتۆرای سبلیت سایت و ئەنجامدانی کۆنفڕانسەکان واژووکرابوو.
لە کۆتا رۆژی کۆنفڕانسەکەشدا سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین دیاری زانکۆی سەلاحەدینی پێشکەشی بە سەرۆکی هەردوو زانکۆی ئێرلانگەی ئەندەنووسی و تەکنەلۆجی مالیزی و سەرۆکی لێژنیە ئامادەکاری کۆنفڕانس و سەرجەم توێژەرە سەرەکییەکانی کۆنفڕانسەکە کرد کە بریتی بوو لە وێنەی قەڵای هەولێر و لۆگۆی زانکۆ.
بەروار :٢٠١٥/١٠/١٧