به‌ئاماده‌بوونی د. ئه‌حمه‌د دزه‌یی سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین و د. ئیبراهیم حه‌مه‌ره‌ش یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی و نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی و نوێنه‌رانی یه‌كێتی ئه‌وروپا بۆ دامه‌زراندنی پرۆژه و یارمه‌تیدانی خوێندنی باڵا له عێراق و راگری سه‌رجه‌م كۆلیژه‌كان و سه‌رۆك به‌ش و مامۆستایانی كۆلیژ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌ره‌پێدانی پرۆگرامی خوێندن له زانكۆی سه‌لاحه‌دین وۆركشۆپێكی له‌ژێر ناونیشانی (له قوتابییه‌كی نه‌رێنی بۆ بیركردنه‌وه‌یه‌كی ره‌خنه‌گر) بۆ نوێكردنه‌وه‌ی پرۆگرامی خوێندنی چوارساڵی به‌شه‌كانی زانكۆی سه‌لاحه‌دین له سه‌نته‌ری رۆشنبیریی و كۆمه‌ڵایه‌تی زانكۆ به‌ڕێوه‌چوو.
له وته‌یه‌كیدا سه‌رۆكی زانكۆ پیرۆزبایی له قوتابیان و مامۆستایان كرد به بۆنه‌ی ده‌ستپێكردنی ساڵی خوێندن و هیوای خواست كه ساڵى نوێ ببێته ساڵێكی ئاكادیمی بۆ قوتابیان و به‌ره‌وپێشبردنی ره‌وشی زانستی له هه‌رێمی كوردستاندا . هه‌روه‌ها سه‌رۆكى زانكۆ خۆشحاڵى خۆی ده‌ربڕی بۆ سازدانى ئه‌م وۆركشۆپه زانستییه به ئامانجى یه‌كخستنی پرۆگرامه‌كانی خوێندن له سه‌رجه‌م كۆلیژه‌كانی زانكۆدا ، وه‌ك یه‌كه‌م زانكۆى ده‌ستپێشخه‌ر بۆ ئه‌م هه‌نگاوه زانستییه. هه‌روه‌ها ئاماده‌یی زانكۆی ده‌ربڕی بۆ میوانداری كردنی هه‌موو زانكۆكان له پێناوسازكردنى كۆنفرانسێكی نێوده‌وڵه‌تی له مه‌ڕ یه‌كخستن و به‌ستانداردكردنی پرۆگرامه‌كانی خوێندن.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه سه‌رۆكی زانكۆ سوپاسی خۆراگری مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی سه‌ر به زانكۆی كرد، كه به‌رده‌وام بوون له راپه‌ڕاندنی ئه‌رك و هه‌نگاوه زانستییه‌كانیان، سه‌رباری ئه‌و هه‌لومه‌رجه ناهه‌مواره‌ی كه كوردستان به‌خۆیه‌وه ده‌یبینێ .و هیوای خواست كه له‌به‌شێكی خوێندنی ئه‌مساڵ قوتابیانی به وانه‌ی نیشتیمانپه‌روه‌ری ئاستی هۆشیاری نه‌ته‌وه‌ییان به‌رزبكرێته‌وه.