بەئامادەبونی یوسف محەمەد سادق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و دکتۆر ئەحمەد ئەنوەر دزەیی سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین و یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆو راگکرانی کۆلێژەکان و مامۆستایان و قوتابیانی کۆلێژی کۆلێژی یاساو زانستەسیاسیەکان لە سەنتەری رۆشنبیری و کۆمەڵایەتی زانکۆ لە مەڕاسیمێکدا سێنتەری توێژینەوەی سیاسی و ستراتیژی لە بەشی زانستە سیاسیەکانی کۆلێژی یاساو زانستە سیاسیەکان کرایەوە. لە مەڕاسیمەکەدا سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین و راگری کۆلێًژی یاساو زانستە سیاسیەکان بەم بۆنەیەوە وتاریان خوێندنەوە. دکتۆر ئەحمەد دزەیی سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین لە بەشێکی وتارەکەیدا کە لەمەڕاسیمەکەدا پێشکەشیکرد ئاماژەیدا: ئەو سێنتەرە لەسەر داواکاری سەرۆکایەتی بەشی زانستەسیاسەکان لە کۆلێژی یاساوزانستە سیاسەکان بە فەرمانی وەزاری ژمارە/نوسینگە/ ٥٩٣ لە ٧/٥/٢٠١٤ و فەرمانی زانکۆیی ژمارە١/١/٦٤٤١ لە ١٣/٥/٢٠١٤ بڕیاری لەسەردراوە، بەو بۆنەیەوە پیرۆزبایی کردنەوەی سێنتەرەکە بە فەرمی لە دەستەی سەرپەرشتیاری دەکەم بە بۆنەی دامەزراندنی سەنتەرەکەیان و ئەنجامدانی چالاکی هەمەجۆری ئەکادیمی و زانستی لەسەر پرسە هەنوکەییەکانی هەرێمی کوردستان. هەروەها دزەیی ئەوەشی گوت: کردنەوەی سێنتەری لەم شێوەیە لە زانکۆی سەلاحەدین بۆ ئەوەیە تا ببێتە پردی پەیوەندی نێوان زانکۆو کۆمەڵگەو دامەزراوەکانی دیکەی کوردستان، تا بە توێژینەوەی زانستی پاڵپشتی دەزگاکان بکەن و چالاکی هەمەجۆری زانستی ئەنجام بدەن، لە هەمان کاتدا راوێژکاریش پێشکەش بە کەرتی تایبەت و کەرتی گشتی بکەن و ببنە چاوی دامەزراوە سیاسیەکان و رێنیشاندەری پڕۆسەی سیاسی.
بەروار :٢٠١٥/٤/٩