ئەمڕۆ دووشەممە رێککەوتی ٢٠١٧/٢/٢٧ بە ئامادەبوونی د. ئەحمەد دزەیی سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین و نوێنەرانی هەریەکە لە بەڕێوەبەرایەتی هەماهەنگی و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە و راوێژکاری وەزارەتی ناوخۆ و نوێنەری تایبەتی UN لە عێراق و توێژەرانی سەنتەری میری. زانکۆی سەلاحەدین بە هەماهەنگی لەگەڵ رێکخراوی USAID و کۆمەڵەی ئەکفا و وەزارەتی پێشمەرگە، لە سەنتەری رۆشنبیری و کۆمەڵایەتی زانکۆ سمینارێک بۆ چۆنییەتی خۆپاراستن لە شوێن و شوێنەوارە جەنگییەکان بۆ قوتابیان و مامۆستایانی کۆلیژی زمانی سەر بە زانکۆی سەلاحەدین سازکرد. لە سمینارەکەدا توێژەران بە تێروتەسەلی باسیان لە چۆنییەتی خۆپاراستنی هاووڵاتیان لە مەیدانە جەنگییەکان و ئەو شوێنانەی کە دەبێتە گۆڕەپانی شەڕ باسکرد. کە ئێستاکە خەڵکانێکی زۆر بەتایبەتی دانیشتوانی مووسڵ لەم ناوچانەدا کەوتۆنەتە ناو ئەو بارودۆخە ناهەموارەی شەڕەوە. دواتر لەلایەن ئامادەبووان و قوتابیان و مامۆستایان بە پرسیارو وەڵامی تایبەت بەم بوارە، سمینارەکەیان دەوڵەمەندتر کرد.
بەروار:٢٠١٧/٢/٢٧