بە ئامادەبونی دکتۆر ئەحمەد ئەنوەر دزەیی سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین و دکتۆر کاوە شێروانی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێرو دکتۆر کامەران یونس یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی هەولێری پزیشکی و ئەحمەد رێکانی سەرۆکی وەبەرهێنەرانی کوردستان و راگران و نوسینگەی راوێژکاری ئەندازیاری و ستافی بەڕێوەبەرایەتی ئەندازەوپڕۆژەکانی هەرسێ زانکۆ کۆبونەوەیەک لە سەنتەری رۆشنبیری و کۆمەڵایەتی زانکۆی سەلاحەدین سەبارەت بە تاوتوێکردنی بیرۆکەی دروستکردنی یەکەی نیشتەجێبوون بۆ ئەو مامۆستایانەی سوودمەند نەبونە لە پڕۆژەکانی دیکەی مامۆستایان بەڕێوەچوو.
لە کۆبونەوەکەدا سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین و پۆلیتەکنیکی هەولێرو یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی هەولێری پزیشکی روونکردنەوەی پێویستیاندا لەبارەی گەیاندنی شێوازی ئەو بیرۆکەیە کە لە رێگەی راگرەکانەوە ئاگاداری مامۆستایان بکرێتەوە بیرۆکەیەکی لەم شێوە هەیە تاچەند ئامادەیان تێدایە بۆ دروستکردنی لە رێگەی وەبەرهێنەرانەوە کە شوێنی پڕۆژەکە لە رێگەی پیرمام – هەولێرە، دواتر سەرۆکی وەبەرهێنەرانی کوردستان بە دوورو درێژی باسی پڕۆژەکەی کرد کە تاچەند کرینگە و شوێن و کوالێتی پڕۆژە لە ئاستێکی بەرزدایە و بە سیستەمی ئاسۆییە لە شێوەی شووقە، بۆەیە دەیانەوێت بۆ چینێکی باڵا لە کوردستان لە شاری هەولێر دروست بکرێت ئەگەر مامۆستایانی زانکۆ خۆیان رەزامەندیان لەسەر بێت. پاشان لەلایەن ئامادەبوانەوە خرایە بەر گفتوگۆ تا دواتریش بیرۆکەی ئەو پڕۆژەیە بگوازنەوە نیبَو مامۆستایان ئینجا لەگەڵ دەستەی وەبەرهێنان و وبەرهێنەری سەرمایەگوزار رێک بکەون بۆ ئەنجامدانی پڕۆژەکە.
٥-١٢-٢٠١٥