له دیوانی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر دكتۆر ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر دزه‌یی سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین پێشوازی له شاندێكی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارێزگای هه‌ولێری پارتی دیموكراتی كوردستان كرد كه پێكهاتبوو له كاكه‌مین نه‌جاڕ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی پارێزگای هه‌ولێر، له دانیشتنێكدا وێڕای به‌خێرهێنانی شاندی میوان سه‌رۆكی زانكۆ سوپاسی پاڵپشتی و پشتگیرییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارێزگای هه‌ولێری پارتی دیموكراتی كوردستان كرد له به‌ڕێوه‌چونی كاروباره‌كانی زانكۆ. له‌به‌رامبه‌ردا كاكه‌مین نه‌جاڕ پیرۆزبایی ساڵی تازه‌ی خوێندنی ٢٠١٤-٢٠١٥ی له قوتابیان و مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی زانكۆكردو هیوای خواست ئه‌مساڵی خوێندن ببێته ساڵێكی پڕ به‌خششی زانستی ئه‌كادیمی.
دواتر سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارێزگای هه‌ولێر له‌دانیشتنێكدا له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی زانكۆی سه‌لاحه‌دین باسی له ره‌وشی سیاسی و ئابووریی ئێستای عێراق و هه‌رێمی كوردسنان كرد، كه له‌م قۆناغه‌دا روبه‌ڕی جه‌نگێكی نه‌خوازراوی داسه‌پاو بوینه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به‌ره‌نگاری تیرۆر ببینه‌وه، هه‌روه‌ها باسی له هاتنی ئاواره‌یه‌كی زۆر كرد له رۆژئاوی كوردستان و ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق بۆ هه‌رێمی كوردستان كه نێویاندا ژماره‌یه‌كی به‌رچاو قوتابی تێدایه، له‌لایه‌كی دیكه‌وه كاكه‌مین نه‌جاڕ جه‌ختی له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی ناوه‌ندی توێژینه‌وه‌ی زانستی پسپۆڕ كرده‌وه له‌سه‌رئاستی زانكۆكان تا به توێژینهوهزانستییهكانیان ئامۆژگاری سه‌ركردایه‌تی سیاسی بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی نهخشهڕێیهكی پته‌و بۆ ئایندهی ده‌وڵه‌تی كوردی دابڕێژرێت. هه‌روه‌ها له كۆبونه‌وه‌كه‌دا دكتۆر ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر دزه‌یی سه‌رۆكی زانكۆ جه‌ختی له چه‌ندین داوكاری كرده‌وه كه له ئێستادا زانكۆی سه‌لاحه‌دین به‌ده‌ستیه‌وه ده‌ناڵێنێت به‌هۆی ئه‌و قه‌یرانه داراییه‌ی رووبه‌روی هه‌رێمی كوردستان بۆته‌وه‌و كاریگه‌ری زۆری كردۆته سه‌ر پڕۆژه زانستییه‌كانی زانكۆ‌و ره‌نگدانه‌وه‌ی نه‌رێنیش ده‌خاته سه‌ر به‌ڕێوه‌بردنی كاروباره‌كانی زانكۆ، چونكه ئاسته‌نگی زۆر دێته‌به‌رده‌م كاره‌كان، ئه‌وه‌ش واده‌كات مامۆستایان و قوتابیان نیگه‌ران بن. له‌به‌رامبه‌ردا شاندی میوان به‌ڵێنیاندا كه له‌رێگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی خۆیانه‌وه له گه‌ڵ ده‌زگاكانی حكومه‌ت قسه‌بكه‌ن بۆ چاره‌كردنی كێشه‌كان.