کاتژمێر (٩)ى بەیانى رۆژى چوارشەممە ١٨-١١-٢٠١٥، د.ئەحمەد ئەنوەر دزەیى سەرۆکى زانکۆى سەلاحەددین سەردانى بەشى زمانى کۆلیژى زمانى کرد، ئەمەو لەبەسەرکردنەوەیەکدا لەگەڵ مامۆستایانى ئەو بەشە گفتۆگۆى سەبارەت بەچۆنیەتى پێشکەوتن و بەدەستهێنانى سەرچاوە و ستافێکى کارا بۆ سەرخستنى ئەو بەشە، لەلایەکى دیکەوە باس لەگواستنەوەى سەنتەرى دایەلۆگى ئەڵمانى بۆ ناو بەشى زمانى ئەڵمانى کرا، بەکردەیەشى ئەو سەنتەرە ئێستا لەنێوەندى کۆلیژى زماندایە و هەموو پێداویستەکانى ئەو سەنتەرەش لەلایەن سەنتەرى دایەلۆگ دابنیکراوە چ لەرووى کتێب و هەموو ئەو پێداویستانەى کە لەو سەنتەرەدا هەیە، سەرۆکى زانکۆ پشتگیرى خۆى بۆ هەموو هەنگاوێکى ئەو سەنتەرە دەبڕى، هاوکات خاتوو گابرێل بیرکەر لەنێوەندى سەنتەرەکەدا باسى لەوە کرد کە دەرگایان کراوەیە چ خوێندکار و قوتابى یان هەر هاووڵاتییەکى دیکە دەتوانێ سوود لەو سەنتەرە وەربگرێ بۆ زیاتر دایەلۆگ کردن لەمەڕ فێربوونى زمانى ئەڵمانییەوە بۆ ئەوانەى ئارەزوویان لەفێر بوونى ئەو زمانە هەیە، شیاوى باسە لەو دیدارە راگرى کۆلیژى زمان و سەرۆکى بەشى زمانى ئەڵمانى ئامادە بوون.
لەلایەکى دیکەوە د.ئەحمەد ئەنوەر دزەیى سەرۆکى زانکۆى سەلاحەددین ئامادەى سمینارێکى بەشى شوێنەوارى کۆلیژى ئاداب بوو کەلەلایەن پ.د.باڵاش ماجۆر ، گامبۆز بیرتۆى شوێنەوارناس، بەندگۆس تۆکاج قوتابى بەشى شوێنەوار پێشکەش کرا، ئەمەو سمینارەکە سەبارەت بەدوا دۆزینەوەکانى قەڵاى دوین بوو، تیایدا هەر یەک لەلاى خۆیەوە زانیارى تەواوى سەبارەت بەکنە و پشکنینەکانى باس کرد، چ لەرووى مێژوویى و شارستانیەت و وێنەگرتنى کۆمپیوتەرى لەچەند روویەکەوە، هاوکات باسیشیان لەوە کرد کە ئەو کنە و پشکنینانەى کە کردوویانە و چەند پارچەیەک لەشوێنەوار دەبەنە وڵاتى هەنگاریا بۆ زیاتر جەختکردنەوە لەرووى میژووییەوە، لەلایەکى دیکەوە بەپێى قسەى خۆیان چەندین ئامێرى پێشکەوتووى تەکنەلۆژیان بەکار هێناوە بۆ پشکنینى قەڵاى دوین و دەوروبەرى تا هەموو خاڵەکانى مێژوویى ئەو ناوچەیە بخرێتە روو، کوە مێژووەکەى بۆ چەندین سەدە دەگەڕێتەوە، هەندێک شوێنەوار بۆ سەردەمى عوسمانى و هەندێکى پارچە شوێنەواریش بۆ سەردەمى ساسانیەکان دەگەڕێتەوە، ئەوەى شایانى باسە سمینارەکە هەموو لایەنەکانى قەڵاى دوین و دەوروبەرى باسى لێوە کرا و ئەمەش بەئامادەبوونى قوتابى و مامۆستایان و راگرى کۆلیژى ئاداب و سەرۆکى بەشى شوێنەوار بوو.
٢٠-١١-٢٠١٥