بە ئامادەبوونى وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى حکومەتى هەرێمى کوردستان و سەرۆکى زانکۆکانى کوردستان و د. ئەحمەد ئەنوەر دەزیى سەرۆکى زانکۆى سەلاحەددین، لەهۆڵى سەنتەرى رۆشنبیرى و کۆمەڵایەتى زانکۆى سەلاحەددین، ۆرکشۆپێک سەبارەت بەپرۆسەى ریزبەندى نیشتمانى زانکۆکانى کوردستان سازکرا، ئەمەو سەرەتاى ۆرکشۆپەکە خولەکێک وەستان بۆ گیانى پاکى شەهیدان و لەپاشاندا لەلایەن وەزیرى خویندنى باڵاوە وتەیەکى کورت پێشکەشکرا لەبارەى ئەمجۆرە ۆرکشۆپە و ئامانجى سەرەکیان لەو شێوە بابەتانە چییە، بەگرنگى زانى تا لەنێوەندى گفتوگۆکاندا بەتێروتەسەلى باس لە ریزبەندى نیشتمانى بکرێ و تا لەم رێگەیەوە بتواندرێ بچێتە نیۆ ریزبەندى پیشەوەى زانکۆکانى جیهان و زانۆکانى کوردستانیش وەک زانکۆکانى جیهان پێشەنگ بێ لە توێژینەوەى زانستیدا، لەپاشاندا لەلایەن رێکخەرانى ۆرکشۆپە و (د.سەڵاح) بەدورو درێژى میکانیزمەکانى ریزبەندى نیشتمانى زانکۆکانى کوردستان لەهەموو روویەکەوە خرایە روو، ئاستەنگ و کێشە و خاڵە ئەرێنەکانى بەروونى خستە روو، هاوکات هەر لەنێوەندى ۆرکشۆپەکەدا لەلایەن سەرۆکى زانکۆکانى کوردستان چەندین پرسیار و تێبینى و بابەت سەبارەت بەهەلومەرجى ریزبەندى نیشتمانى خرایە روو، لەم نێوەندەشدا چەندین تێبینى و پێشنیار و رەخنە هاتە ئاراوە، هاوکات د. ئەحمەد ئەنوەر دەزیى سەرۆکى زانکۆى سەلاحەددین بابەتێک پێشکەشکرا باس لەو خاڵ و بابەتانە کرا کەتیایدا ریزبەندى نیشتمانى تیایدا هەڵدەسەنگێندرێ، بەپێویستى زانى هەموو لایەنەکانى ئەو ریزبەندى نیشتمانییە بۆ زانکۆکانى کوردستان بەروونى بخرێتە روو، تا سەرجەم زانکۆکانى کوردستان ئاشناى هەموو خاڵ و رێنمایى و بابەتەکانى ریزبەندى ببەن لەرێگەى لێژنەیەکەوە کە ئەنجوومەنى وەزارەت کارى لەسەر بکا و بەشیوەیەکى روون بۆ هەموو لایەکى روونبکاتەوە.
هاوکات سەرۆکى زانکۆى سەلاحەددین بەوردى کار و چالاکییەکانى زانکۆى سەلاحەددینى باس کرد و بەیەکێک لە زانکۆکانى کوردستان و پێشەنگ لە بوارى توێژینەوە و چالاکییەکانى رۆشنبیرى و کلتووریەکانى لەقەڵەمدا، بۆ ئەمەش چەندین نموونەى هێنایەوە، لەلایەکى دیکەوە دواى تەواو بوونى پرسیار و تێبینیەکان، بەڕێوەبەرانى ۆرکشۆپەکە وەڵامى یەکە یەکەى سەرۆکى زانکۆکان و بەڕێوەبەرانى گشتى و دڵنیایى جۆرى زانکۆکانى دایەوە، هەروا وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى وەڵامى بەشێکى لەو تێنبینى و پێشنیارەیانەى دایەوە و پێیوابوو ئەو جۆرە گفتوگۆیە دەمانگەیەنێتە ئەو رێگەیەى کە زۆربەى بابەتەکان بەگفتوگۆ چارەسەر بکەن.
بەروار :٢٠١٧/٧/١٣