لە دیدارێکى د. ئەحمەد دزەیى سەرۆکى زانکۆى سەلاحەدین لە گەڵ فەیسەڵ عەزیم ـ سەرۆکى بەشى پەروەردە لە رێکخراوى ACCA نێو دەوڵەتی لە بوارى ژمێریارى و بانکەکان ، تاوتوێ ى پەرەپێدانى پرۆگرامەکانى خوێندن لە بوارى ژمێریارى و بانکەکان لە کولێژى بەڕێوەبردن و ئابوورى زانکۆى سەلاحەدین کرا ، بەو ئامانجەى ئاستى خوێندن لەو بەشەدا بگاتە ئاستێکى جیهانیى ئەوتۆ کە لە ئاکامدا بڕوانامەى باوەڕ پێکراوى نێو دەوڵەتى ببەخشریتە دەرچووانى .
هەر لە چوارچیوەى پەیوەندى ئەکادیمى نێوان هەردوولادا و بە ئامادەبوونى سەرۆکى زانکۆو راگرو سەرۆک بەشەکانى کولێژى ناوبراو ، فەیسەڵ عەزیم سیمینارێکى زانستى پێشکەش کرد، ئەوەبوو سەرۆکى زانکۆ لەو سیمینارەدا پێشنیارى ئەوەى خستە روو کە ئەو ریکخراوە هەوڵى ئەوە بدات پەیمانگایێکى نێو دەوڵەتى لە بوارى ژمیریارى و بانکەکان لە کوردستاندا بکاتەوە ، هەر بۆ ئەو ئامانجەش پێشنیار پێشکەش بە وەزارەتى خوێندنى باڵاوە کراوە کە ئەو پەیمانگایە بکرێتەوەو لە دەستپێکیشدا ٥٠٠٠ قوتابى دەرچووى ئامادەیى وەربگرێت
هەر ئەو رێکخراوە لە گەڵ زانکۆى لەندەن بە نیازە لقێکى زانکۆى لەندەن لە هەولێر بکاتەوە .
بەروار :٢٠١٥/١٠/٥