لە ژێر رۆشنایی فەرمانی سەرۆک وەزیران (٧٦٣١) لە ٢٩/٩/٢٠١٥ تایبەت بە بەخشینی یاریدەدەری سەرۆک زانکۆو راگرانی کۆلێژەکان کە چوار ساڵی پۆستەکانیان تەواو کردوە، وە پاڵپشت بە ماددەکان (١٤،١١،٩) بەشی( پێنجەم/ زانکۆکان) لە یاسای وەزارەتی خوێندنی باڵاوتوێژینەوەی زانستی ژمارە(١٠)ی ساڵی ٢٠٠٨، وە بەپێی بە فەرمانی وەزاری ژمارە (١٥٢٤) لە ١٨/١١/٢٠١٥ وەزارەتی خوێندنی باڵاوتوێژینەوەی زانستی، ئەمڕۆ گۆڕانکاری لە پۆستی هەشت راگرو بەڕێوەبەری گشتی لە زانکۆی سەلاحەدین دەکرێت کە ماوەی چوار ساڵ تێپەڕیوە لە خزمەتکردنیان وەک راگری کۆلێژ.
ئەو گۆڕانکارییە لە چوارچێوەی ئەو گۆڕانکاریانەدا کە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران بە پاڵپشت بە یاسای وەزارەتی خوێندنی باڵاوتوێژینەوەی زانستی ئەنجامی دەدات کە هەر کەسێک چوار ساڵ لە پۆستێکدا بێت دەبێت پۆستەکە بەشێوەیەکی ئاشکرا رابگەیەنرێت و لە رێگەی سیڤی و خزمەتی وەزیفی و زانستی رادەستی کەسێکی دیکەی بکات کە مەرجەکانی تێدا بێت. ئەو گۆڕانکارییەی زانکۆی سەلاحەدین لە کۆی 14 کۆلێژ گۆڕانکاری لە پۆستی راگرایەتی کۆلێژەکانی بەڕێوەبردن و ئابووری ، هونەرەجوانەکان، کشتوکاڵ، زمان ، پەروەردە، زانست، پەروەردە/ مەخموور، بەڕێوەبەرایەتی گشتی سەنتەری توێژینەوەی زانستی.