به‌ئاماده‌بوونى د. ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر دزه‌یى سه‌رۆكى زانكۆى سه‌لاحه‌دین و راگرى كۆلیژى زانست و به‌رپرسى لقى دووى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسه حزبى و حكومییه‌كان و مامۆستا و قوتابیان و خوێندكاران، رێكخراوى كوردستان بۆ توێژینه‌وه‌ى زانستى، به‌هاوكارى كۆلیژى زانستى ، پیشانگایه‌كى تایبه‌تى بۆ كتێبى زانستى له هۆڵى كتێبخانهى كۆلیژ كرده‌وه. پیشانگاكه كه چه‌ندین ناونیشانى به‌پێزى له خۆ ده‌گرت له چه‌ندین بابه‌ت و بوارى زانستى جیا جیاى فیزیا و كیمیا و بایه‌لۆژى و كۆمپیوته‌ر و ده‌روونناسى و ددان ، هاوكات بڕیار دراوه كه ته‌واوى داهاتى فرۆشتنى كتێبه‌كان بۆ پشتگیرى كردنى پێشمه‌رگه ته‌رخان بكرێت و پیشانگاكه ماوه‌ى سێ رۆژ ده‌خایه‌نێت .