یه‌كێتى ئه‌وروپا له لایه‌ن دامه‌زراوه‌ى (سیمۆتا) كه ئۆفیسى سه‌ره‌كى له شارى برۆكسیلى پایته‌ختى یه‌كیتى ئه‌وروپایه له ماوه‌ى ٢٠١٣ تاكو ٢٠١٥ پرۆژه‌ى سه‌روه‌رى یاسا له عیراق و كوردستان ده‌ستپێكرد كه هاوبه‌شى سه‌ره‌كى ئه‌و پرۆژه‌یه بریتیه له زانكۆى سه‌ڵاحه‌دین له هه‌ولیر وچه‌ند لایه‌نیكى تر‌ى بوارى یاسا، وه له‌به‌ر كرده‌وه تیرۆرستیه‌كانى داعش وناسهقامگیرى عیراق له سه‌ره‌تاى مانگى ٧ى ئه‌و سال بریاریان دا چالاكیه‌كانى رابگرن بۆ كاتیكى نادیار، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه له‌به‌ر سه‌قامگیرى كوردستان و بارودۆخى ئاسایشى هه‌ریم بریاریاندا ئه‌ورۆ ده‌ست به‌كاره‌كانیان بكه‌نه‌وه له هه‌ریمى كوردستان به ته‌نها وكاره‌كانیان له‌گه‌ل به‌غداد بۆماوه‌یه‌كى نادیار هه‌لپه‌سارد، ئه‌ورۆ له كۆبۆنهوهى شانده‌كه له‌گه‌ل زانكۆى سه‌ڵاحه‌دین كه پیكهاتبوو له‌و بهریزانهى خواره‌وه تاوتۆى بابه‌ته‌كانى چالاكیاهكان كرا له سه‌نته‌رى رۆشنبیرى زانكۆى سه‌لاحه‌دین
١- پ. یان دى خرۆف، سه‌رۆكى تیمى پرۆژه‌كه و پرۆفسیۆر له یاسا له به‌لجیكا
٢- پ. ئولریش شرۆیده‌ر، یاریده‌ده‌رى سه‌رۆكى تیم و پرۆفیسۆر له یاسا له ئه‌لمانیا
٣- پ. شان كۆنان، پسپۆرى ئاى تى و شاره‌زا له دادگاى نیوده‌وله‌تى ، له ئیرله‌نداوه
٤- پ. ابراهیم حه‌مه ره‌ش، یاریده‌ده‌رى سه‌رۆكى زانكۆ بۆ كاروبارى زانستى
٥- پ. فاتیمه ره‌شید ، به‌رپرسى په‌ره‌پیدانى پرۆگرامى خویندن له زانكۆى سه‌لاحه‌دین
٦- م. كرمانج عوسمان، راویژكارى یاساى نیوده‌وله‌تى و یاریده‌ده‌رى خۆبه‌شى تیمى یه‌كیتى ئه‌ورپا