لەدیوانی سەرۆکایەتی زانکۆ پرۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر ئەحمەد ئەنوەر دزەیى سەرۆکى زانکۆى سەلاحەدین بە ئامادەبونی سەرۆکی بەشی زمانی تورکی لە کۆلێژی زمان، پێشوازی لە شاندێکی کونسولخانەی تورکیا لە هەولێر کرد بە سەرۆکایەتی مستەفا مەستان جێگری کونسلی تورکیا لە هەرێمی کوردستان، لە دیدارێکدا باس لە ئاسانکاری کونسولی تورکیا لە هەولێر کرا بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان زانکۆکانی تورکیاو هەرێمی کوردستان بە مەبەستی کەڵک وەرگرتن لە ئەزموونی پێشکەوتوی زانکۆ پێشکەوتوەکانی وڵاتی تورکیا، هەر لە دانیشتەکەدا سەرۆکی زانکۆ زانکۆ سوپاسی کونسلخانەی تورکیای کرد لە ئاسانکاری بۆ ناردنی قوتابیانی بەشی تورکی لە کۆلێژی زمانی زانکۆی سەلاحەدین بۆ وڵاتی تورکیا بە مەبەستی بەشداریکردن لە خولی راهێنان و پێشخستنی زمانی تورکی لە زانکۆی باخچە شەهیر لە شاری ئیستەنبۆڵ کە بڕیارە لە ناوەڕاستی مانگی ئاب تا سەرەتای مانگی ئەیلولی ئەمساڵ لە گشت قوناغەکانی خوێندن کە پازدە قوتابی و دوو مامۆستا بۆ ئەو خولە کاندیدکراون تا لە ماوەی پازدە رۆژدا بتوانن پەرە بە ئاستی پاراوی زمان و نوسینی زمانی تورکی بدەن، ئەو پڕۆژەیەش لە چوارچێوەی پڕۆگرامی هاوبەشی نێوان هەردوو زانکۆی سەلاحەدین و زانکۆی باخچە شەهیرە کە بۆ ساڵیب یەکەم جێبەجێدەکرێت.
جێگیری کونسلی تورکیا لە هەولێر بەڵێنی ئەوەشیدا کە بە هەموو توانایەک یارمەتی بەشی زمانی تورکی لە زانکۆی سەلاحەدین بدەن کە تاکە زانکۆی کوردستانە ئەو بەشەی تێدا بێت بۆیە کار دەکەن لە رووی ماددی و مەعنەوییە پشتگیری سەرکەوتونی بکەن. شیاوی باسە لە سەرەتای دامەزراندنی بەشی زمانی تورکی لە زانکۆی سەلاحەدین ساڵانە زانکۆی بیلکەند کە یەکێکە لە زانکۆ ئاست بەرزەکانی تورکیا، لە پشووی هەموو ساڵێکدا لە مانگی تەمموز قوتابیانی ئەو بەشە میوانداری دەکەن بۆ ئەنجامدانی خولی راهێنان و پێشخستنی زمانی تورکیا، تا بتوانن وەک زمانی رەسەن قسەی پێبکەن و بنوسن.
بەروار :٢٠١٥/٨/١٠