بە ئامادەبوونى د. ئەحمەد ئەنوەر دزەیى سەرۆکى زانکۆو ئەنجومەنى زانکۆ و ژمارەیەکى زۆر لە میوانان ،زانکۆى سەلاحەدین ئاهەنگى دەرچوونى پەیمانگەکانى زانستە ئیسلامییەکان خولى ریفراندۆم ( ٢٠١٥ـ٢٠١٦) (٢٠١٦ـ٢٠١٧) لە یاریگاى کولێژى پەروەردەى وەرزشى ئەنجام دا . .
د. ئەحمەد دزەیى سەرۆکى زانکۆى سەلاحەدین لە دەستپێکى ئاهەنگەکە پەیامى سەرۆک مسعود بارزانى سەرۆکى هەرێمى کوردستانى خوێندەوە ، دواتر وتارى د. محەمەد شاکر راگرى کولێژى زانستە ئیسلامیەکان پێشکەش کرا،ئینجا دەست کرا بە خوێندنەوەى سوێندى یاسایى و پیرۆزبایى لێ کردنى قوتابیە دەرچووەکان .
سەرۆکى زانکۆ لە لێدوانێک لەم بارەوە رایگەیاند کە دواى بڕیارى وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى بە گواستنتەوەى پەیمانگا ئیسلامیەکان بۆ سەر میلاکى زانکۆ، ئەو پەیمانگایانە بە شێوەیەکى ئەکادیمى بەردەوامیان بە خوێندنى خۆیان داوە لە زانکۆکاندا ، ئەوەتا بۆ یەکەم جارە ئاهەنگى
دەرچوونیان بە شێوەیەکى تایبەتى بۆ ئەنجام دەدرێت ، لە خولى ئەمساڵى دەرچوونیشدا خولى ریفرانۆم ٦٠٠ قوتابى دەردەچن .
بەروار :٢٠١٧/٧/٧