به ئاماده‌بونی سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر دكتۆر ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر دزه‌یی و ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسان و مامۆستایان و قوتابیانی زانكۆ‌و هونه‌ردۆستان، به‌شی سینه‌مای كۆلێژی هونه‌ره‌جوانه‌كانی زانكۆی سه‌لاحه‌دین له هۆڵی ئارت سینه‌ما له میگامۆڵ كه‌رنه‌ڤاڵی یه‌كه‌م فیستیڤاڵی دیداری فیلمی قوتابیان سازكرد، له به شێكی مهرِاسیمهكهدا سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین وتارێكی پێشكه‌ش كرد كه وێرِای ده‌ستخۆشی و پیرۆزبایی له قوتابیان و مامۆستایانی به‌شی سینه‌ما و ده‌سته‌ی ئاماده‌كاری فیستیڤاڵ و راگرایه‌تی كۆلێژ، هیوش له زانكۆی سه‌لاحه‌دین، ئه‌وه بووه كه وه‌ك ولاَتانی دیكه‌ی جیهان هونه‌ر له ئه‌زموون و به‌هره‌وه بگوزارێته بازنه‌ی ئه‌كادیمی تا ای خواست ئه‌و فیستیڤاڵه ببێته نه‌ریتێك نه‌ك هه‌ر بۆ ساڵی ئه‌كادیمی 2013-2014 ساز بكرێت، به‌ڵكو هه‌موو ساڵێك پرِۆژهی ده‌رچوونی قوتابیان له شێوه‌ی كورته فیلم نمایش بكرێت له فیستیڤاڵێكی ئه‌وهادا.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی زانكۆ له وتاره‌كه‌دا ئه‌وه‌شی گوت: ئه‌م فیستیڤاڵه له 12 كورته فیلم كه له سیناریۆو ده‌رهێنان و كاری ته‌كنیكی قوتابیان خۆیانن و له‌لایه‌ن مامۆستا بهرِێزهكانی به‌شی سینه‌ما سه‌رپه‌رشتی كراون، بێگومان ئه‌و به‌رهه‌مه‌ی ئهمرِۆ نمایش ده‌كرێت، به‌رهه‌می ماندووبونی ساڵێك و ئه‌زمونی تێوری چوار ساڵی قوتابیان و مامۆستایانی به‌شه‌كه‌یه، ئه‌وه‌ش جێگه‌ی پێزانینه كه ئهمرِۆ فیلمی سینه‌مایی له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌و پۆله ده‌رچووه به ئه‌كادیمی و زانستی ده‌كرێت، چونكه هونه‌ر سه‌رباری ئه‌زموونی و قاڵبونه‌وه‌ی پراكتیكی پێویستی به زانستیكردنیش هه‌یه، ئاماده‌كردنی پرِۆژهی كورته فیلمیش له‌لایه‌ن قوتابیانی لقی ده‌رهێنان له به‌شی سینه‌ما وك به‌شێك له پێداویستیه‌كانی ده‌رچوون هه‌نگاوێكی دیكه‌ی به زانستیكردنی هونه‌ره له هه‌رێمی كوردستان، ئامانجی كردنه‌وه‌ی كۆلێژی هونهرهجوانهكانیله رێگه‌ی زانسته‌كانی هونه‌ره‌وه ئه‌زمونی هونه‌ره‌كانی كورد پێشبخرێت بگات به ئاستی هونه‌ری جیهانی.