لە دیوانی سەرۆکایەتی زانکۆ دکتۆر محەمەد رەشید موختار سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین بەوەکالەت بە ئامادەبونی بەڕێوەبەری پەیوەندییە نێودەوڵەتیەکان و سەرۆکی بەشی زمانی فەڕەنسی لە کۆلێژی زمان پێشوازیکرد لە شاندێکی ئاژانسی فرانکفۆنی فەڕەنسی کە پێکهاتبوو لە هەرڤەی سایۆزان بەڕێوەبەری ئاژانسەکەو جانی بۆردیا بەڕێوەبەری پەیمانگەی فەڕەنسی لە هەولێر. لە دیدارێکدا باس لە پەیوەندی ئەکادیمی و زانستی نێوان زانکۆی سەلاحەدین و ئاژانسی فرانکفۆنی فەڕەنسی کرا کە زانکۆی سەلاحەدین تێیدا ئەندامە، هەر لە دانیشتنەکەدا ئاماژە بە ناردنی مامۆستایان و قوتابیانی بەشی فەڕەنسی زانکۆی سەلاحەدین بۆ وڵاتانی فرانکفۆنی کرا.
هەروەها لەو دیدارەدا بڕیاردرا بە کردنەوەی وۆرکشۆپێکی راهێنان لە بواری وەرگێڕان لە زمانی فەڕەنسییەوە بۆ زمانی کوردی بۆ مامۆستایانی بەشی فەڕەنسی زانکۆکانی سەلاحەدین و موسڵ و بەغداو موستەنسریە کە لەتەلاری میوانداریەتی زانکۆی سەلاحەدین لەسەر ئەرکی ئەو ئاژانسە بەڕێوەدەچێت.
بەروار :٢٠١٥/١٠/١٨