به‌ئاماده‌بوونى (د.ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر دزه‌یى) سه‌رۆكى زانكۆى سه‌لاحه‌دین و ژماره‌یه‌كى به‌رچاو له مامۆستایانى زانكۆ و نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس و رۆشنبیرانى شارى هه‌ولێر، سه‌نته‌رى رۆشنبیرى زانكۆى سه‌لاحه‌دین له‌درێژه‌ى كار و چالاكییه‌كانى لهوهرزێكى نوێى چالاكیه‌كانیدا وه‌رزێكى رۆشنبیرى ساز ده‌كات كه له‌ژێر دورشمى (رۆڵى زانكۆ له‌مه‌ڕ پرسه هه‌نووكه‌ییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان) ئه‌مه‌ش چه‌ندین بابه‌تى جۆراوجۆر له‌خۆى ده‌گرێ، سه‌ره‌تاى وه‌رزشه‌كه بهبابهتێكى ئه‌كادیمى ده‌ستیپێكرد كه له‌لایه‌ن (د.كاوان ئیسماعیل) له‌ژێر ناونیشانى (كێشه‌كانى پڕۆژه یاساى نه‌وت و گازى عێراقى فیدراڵ له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان) پێشكه‌شكرد ئه‌مه‌و بابه‌ته چه‌ندین خاڵى نێوه‌ندى پرۆژه یاساكه‌ى له‌خۆ گرت و تاوتۆیى ئه‌و خاڵانه‌ى كرد كه كێشه‌یه و په‌یوه‌سته بهههرێمى كوردستانه‌وه، هاوكات ئه‌وه‌شى خسته روو كه له‌هه‌رێمى كوردستان پێویسته چۆن هه‌نگاو بهاوێژرێ تا پرۆژه یاساكه به‌هێز تر بێت و خه‌ڵكى كوردستان سوود له‌و یاسایه وه‌ربگرێ دواى ئه‌وه‌ى بڕیارى له‌سه‌ر ده‌درێ، له‌پاشاندا له‌لایه‌ن ئاماده‌بووانه‌وه چه‌ندین پرسیار و تێبینى و سه‌رنج خرایه روو و بابهتهكهشى زیاتر به پێزتر كرد.