له دیوانی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ پرۆفسیۆری یاریده‌ده‌ر دكتۆر ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر دزه‌یی سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین پێشوازی له شاندێكی كونسولخانه‌ی پۆڵۆنیا له هه‌رێمی كوردستان كرد كه پێكهاتبوو له خاتوو ریناتا تسچینیكا به‌رپرسی به‌شی ڤیزا و شاندێكی یاوه‌ری كرد، له دیدارێكدا وێڕای به‌خێرهێنانی شاندی میوان سوپاسی زانكۆكانی پۆڵۆنیای كرد كه ئاسانكاری بۆ قوتابیانی زانكۆكانی كوردستان ده‌كه‌ن. به‌رپرسی به‌شی ڤیزا له كونسولخانه‌ی پۆڵۆنیا له دانیشتنه‌كه‌دا راگه‌یاند ده‌توانن ئاسانكاری بۆ پێدانی ڤیزا بكه‌ن بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی له رێگه‌ی زانكۆی سه‌لاحه‌دین سه‌ردانی وڵاته‌كه‌یان ده‌كه‌ن به‌تایبه‌ت ئه‌و قوتابی و مامۆستایانه‌ی بۆ ته‌واوكردنی خوێندنی باڵا‌و نوسینی تۆێژینه‌وه سه‌ردانی زانكۆكانی پۆڵۆنیا ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها داواشیكرد كه زانكۆی سه‌لاحه‌دین ئاسانكاری بۆ ئه‌و قوتابیانه بكات كه له زانكۆكانی پۆڵۆنیا دێنه هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌نجامدانی توێژینه‌وه له‌سه‌ر مێژووی كورد‌و كوردستان و رۆڵی سوپای پۆڵۆنی له جه‌نگی جیهانی دووه‌م كه هاتونه‌ته كوردستان و به‌شێك له شوێنه‌واره‌كانیان له هه‌ولێر ماوه، تا به هاوكاری پسپۆڕانی مێژوو و شوێنه‌وار له زانكۆی سه‌لاحه‌دین گه‌ڕان و توێژینه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئه‌نجام بده‌ن. له‌به‌رامبه‌ردا سه‌رۆكی زانكۆ خۆشحاڵی ده‌ربڕی و ئاماده‌یی زانكۆی نیشاندا بۆ هه‌ر ئاسانكاریه‌ك بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی له زانكۆكانی پۆڵۆنیا سه‌ردانی زانكۆی سه‌لاحه‌دین ده‌كه‌ن، سه‌رۆكی زانكۆ سوپاسی كونسولخانه‌ی پۆڵۆنیاشی كرد له‌و ئاسانكارییه بۆ پێدانی ڤیزا به قوتابیان به‌تایبه‌ت بۆ به‌رنامه‌ی ئیراسمۆس مۆنده‌س.له دیداره‌كه‌دا به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندییه ئه‌كادیمیه‌كانی زانكۆ‌و هه‌ریه‌كه له دكتۆر گۆران سۆران عیزه‌ددین فه‌یزی و دكتۆر فه‌رهه‌نگ موزه‌فه‌ر كه ده‌رچووی زانكۆكانی پۆڵۆنیان ئاماده‌بوون و هه‌ماهه‌نگی ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ كونسولی پۆڵه‌ندی بۆ كاره‌كان.