به ئاماده‌بوونی د. ئه‌حمه‌د دزه‌یی سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین به‌شی ئه‌ندازیاری میكانیك له زانكۆی سه‌لاحه‌دین به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ به‌شی میكانیكی زانكۆی فرایبێرگی ئه‌ڵمانی له‌ژێر رۆشنایی پرۆگرامی Tabadul، كه رێكخراوی DAADی ئه‌ڵمانی سه‌رپه‌رشتی ده‌كات، سمینارێكیان به‌ناونیشانی (Partnership in Progress) له هۆَڵی سیمیناره‌كان له كۆلیژی ئه‌ندازیاری زانكۆی سه‌لاحه‌دین سازكرد.
له سیمیناره‌كه‌دا كه جێگرى كۆنسوڵی گشتی ئه‌ڵمانیا له كوردستان و سه‌رۆكی زانكۆى جیهان و ژماره‌یه‌ك له مامۆستایانى زانكۆكانى كوردستان و ئیراق ئاماده‌ى بوون ، سه‌رۆكی زانكۆ له وتهیهكداى به‌م بۆنه‌یه‌وه خۆشحاڵی خۆشی بۆ سازكردنى ئه‌م كۆنفرانسه زانستییه ده‌ربڕی، كه به هه‌نگاوێكی گرنگی زانستی زانی بۆ به‌ره‌و پێشبردنی ره‌وتی زانستی له زانكۆی سه‌لاحه‌دیندا ، هه‌روه‌ها سه‌رۆكى زانكۆ له وتاره‌كه‌یدا ئاماژه‌ى به‌وه‌دا كه ئه‌م كۆنفرانسه به‌رهه‌می ئه‌و ئاڵوگۆڕی زانیاری و زانستییه‌یه كه له‌نێوان زانكۆی سه‌لاحه‌دین و زانكۆكانی جیهان به‌تایبه‌تی له‌گه‌ڵ زانكۆكانی ئه‌ڵمانیا هه‌مان بووه، پاشان ئاماژه‌ی به گرنگی ئه‌م كۆنفرانسه زانستیه كرد ، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی كه له كوردستاندا كارده‌كه‌ن به زانستی بكرێن و له هه‌وڵى ئه‌وه دابین كه ئه‌زموونه سه‌ركه‌وتووه زانستیهكانى جیهان بگوازینه‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستان، بۆ سوودى ئه‌و كۆمپانیا جیا جیا جیهانییانه‌ى له كوردستاندا كارده‌كه‌ن.
هه‌ر له هه‌مان رۆژدا سه‌رۆكی زانكۆ دوو تاقیگه‌ی نوێی زانستی به‌ناوی (تاقیگه‌ی شیكردنه‌وه و تاقیگه‌ی رێكخستی گه‌رما) له كۆلیژی ئه‌ندازیاری كرده‌وه. كه یه‌كه یه‌كه یه‌كه‌ی ئامێره‌كان و چۆنییه‌تی كاركردنیان و گرنگیان له‌رووی زانستییه له‌لایه‌ن مامۆستایان و سه‌رپه‌رشتیاران بۆ سه‌رۆكی زانكۆ و میوانان روونكرایه‌وه. كه بووه جێگای خۆشحاڵی ئاماده‌بووان. دواتر سه‌رۆكی زانكۆ هیوای خواست ئه‌م هه‌نگاوه زانستییه ببێته هۆی هێنانه‌دی به‌رهه‌می زانستی له‌نێو مامۆستایان و قوتابیان بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن به باشتیرین شێوه سوودی زانستی لێ وه‌ربگرن و ببێته هۆی ره‌نگدانه‌وه‌ی بۆ سه‌ر كۆمه‌ڵگا.