لە سەنتەری رۆشنبیری و کۆمەڵایەتی زانکۆی سەلاحەدین، بەسەرپەرشتی دکتۆر ئەحمەد ئەنوەر دزەیی سەرۆکی زانکۆو بە ئامادەبونی یاریدەدرانی سەرۆکی زانکۆ و راگرانی کۆلێژەکان و سەرۆک بەشە زانستییەکان و بەڕێوەبەرەکانی دیوانی سەرۆکایەتی زانکۆو بەرپرسی هۆبەکانی ئای تی و دڵنیایی جۆریی لەسەر ئاستی کۆلێژو بەشەکان کۆبونەوەیەکی بەرفراوان بەڕٍێوەچوو.
لە کۆبونەوەکەدا سەرۆکی زانکۆ وێڕای پیرۆزبایی ساڵی تازەی خوێندنی ٢٠١٥ - ٢٠١٦ دەستخۆشی لە هەموو ئەو بەڕێزانە کرد کە لە لێژنەکانی ریزبەندی نیشتیمانی زانکۆکانی کوردستان کاریان کردووەو هیوای داهاتویەکی گەشی بۆخواستن کە زۆر بە دڵسۆزییەوە کارەکانیان راپەڕاندووەوماندونەناسانە شەو رۆژیان خستبوە سەر یەک تا توانرا هەموو چالاکییە ئەکادیمی و زانستییەکانی زانکۆ لە ماوەی یەک ساڵدا کۆبکەنەو سەرۆکی زانکۆ لە کۆبوونەوەکەدا ئەوەشی گوت: ماندوو بونی ئێوە نەبوایە رەنگە نەمانتوانیایە ماڵپەڕی زانکۆ پڕ بەرهەم بکەین و بەهیوای ئەوەی ئەمساڵی خوێندنیش لە ئێستاوە کاری بۆ بکرێت و ماندووبونی زانستیمان بە فیڕۆ نەچێت.
لە بەشێکی دیکەی کۆبونەوە بەرفراوانەکەدا کە تایبەت کرا بە سەرۆک بەشە زانستییەکان سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین دکتۆر ئەحمەد دزەیی رێنمایی تازەیدا بە سەرۆک بەشەکان لە بارەی قوتابیان و مامۆستایان و چۆنیەتی رێکخستنەوەی دەوامی فەرمی و پتەوکردنی پەیوەندی نێوان مامۆستاو قوتابی و ئەنجامدانی چالاکی هەمەجۆر و کارکردن لەسەر هۆشیارکردنەوەی قوتابیان بە یاساو رێساکانی خوێندنی باڵا بەتایبەت ئەوانەی راستەوخۆ پەیوەندییان بە ژیانی زانکۆیی قوتابی هەیە. لە کۆتایی کۆبونەوەکەدا ئامادەبوان سەرنج و تێبینییەکانی خۆیان خستەڕوو کۆبونەوەکەدا بە چەندین پێشنیاروبڕیار کۆتایی پێهات.
بەروار :٢٠١٥/١٠/٥