لە مەڕاسیمی شایستەدا بە ئامادەبونی موحسین دزەیی کەسایەتی ناسراوی هەولێرو نەوازد هادی پارێزگاری هەولێرو دکتۆر ئیدریس هادی وەزیری پێشوتری خوێندنی باڵاوتوێژینەوەی زانستی و دکتۆر ئەحمەد ئەنوەر دزەیی سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین و ئەنجوومەنی کۆلێژەکان و بەرپرسی ناوچەی ئاسۆی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کۆلێژی ئەندازیاری بەشی پڕۆگرامسازی هەردوو (هۆڵی سمینار) و (تاقیگەی کۆمپیوتەر) بە فەرمی کرانەوە کە بەسەرپەرشتی موحسین دزەیی کەسایەتی دیارو دڵسۆزی شاری هەولێر و لەسەر ئەرکی دارایی خانەوادەی بەڕێزان جەلال بابان و مەحمود بابان) دروستکراوە. لە مەڕاسیمی کردنەوەی هەردوو پڕۆژەکە بە بۆنەی تەواون و کردنەوەی بە فەرمی هەریەکە لە دکتۆر شەریف سەرۆکی بەشی پڕۆگرامسازی و موحسین دزەیی و نەوزاد هادی پارێزگاری هەولێرو دکتۆر ئەحمەد دزەیی سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین وتاریان خوێندنەوە، لە وتارەکانیاندا ئاماژەیان بە رۆڵی خانەوادەی بابانییەکان دا کە لە مێژوودا خزمەتی کوردیان کردووە ، هەروەها رۆڵی جەلال بابان وەک پارێزگاری دێرینی ساڵانی شەستەکان لە شاری هەولێر بەرز نرخاند، جەختیشیان لەسەر ئەوە کردەوە کە دروستکردنی ئەو هۆڵ و تاقیگەیە لەسەر ئەرکی دارایی ئەو خانەوادەیە وەک ئەمکدارییەک بووە بۆ شاری هەولێرو گەورە زانکۆکەی بەردی بناغەی خوێندنی باڵا لە هەرێمی کوردستان، لە کۆتایی مەڕاسیمەکەشدا سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین دیارییەک و سوپاسنامەیەکی بەخشییە موحسین دزەیی و بڕوانامەی رێزلێنانیشی بەخشیە خانەوادەی بابانییەکان لە بەرامبەر ئەو کارە پیرۆزەی کردوویانە لە خزمەتکردنی زانکۆ و کوردستان.
بەروار :٢٠١٥/٦/١٢