لە دیوانی سەرۆکایەتی زانکۆ دکتۆر محەمەد رەشید موختار سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین بەوەکالەت بە ئامادەبونی هەردوو سەرۆکی بەشی زمانی فەڕەنسی لە کۆلێژی زمان و بەشی شوێنەوار لە کۆلێژسی ئەدەبیات پێشوازیکرد لە شاندێکی پەیمانگەی فەڕەنسی رۆژهەڵاتی نزیک کرد کە پێکهاتبوو لە ئبرهارد کینلێ بەرپرسی گشتی پەیمانگەی فەڕەنسی رۆژهەڵاتی نزیک لە لوبنان و دکتۆر بوریس جێمیس بەرپرسی پەیمانگەی فەڕەنسی رۆژهەڵاتی نزیک لە هەرێمی کوردستان.
لە دیدارێکدا باس لە پوەندی نێوان پەیمانگەی ناوبراو و زانکۆی سەلاحەدین کرا لە بارەی هاریکاری و هەماهەنگی توێژینەوەسازی شوێنەواری مێژویی سازکردنی کۆنفڕانسی هاوبەش و کردنەوەی پێشانگا کرا. هەر لە دیدارەکەدا بەرپرسی گشتی پەیمانگەکە سوپاسی زانکۆی سەلاحەدینی کرد لە دابینکردنی شوێن بۆ ئەو قوتابیانەی زانکۆ فەڕەنسیەکان دێنە کوردستان توێژینەوە ئەنجام دەدەن لە کۆتاییدا سەرۆکی زانکۆ سوپاسی بەرپرسی پەیمانگەکەی کرد لە پێدانی چەندین کتێب بە بەشەکانی فەرەنسی و شوێنەوار لە زانکۆی سەلاحەدین کە سوودی هەیە بۆ خوێندنی قوتابیان و دەوڵەمەندکردنی کتێبخانەی هەردوو کۆلێژەکە، شیاوی باسە پەیمانگەی فەڕەنسی رۆژهەڵاتی نزیک (IFPO) پەیمانگەیەکی فەرمییە سەر بە حکومەتی فەڕەنسا.
بەروار :٢٠١٥/١٠/١٩