به‌ئاماده‌بونی دكتۆر عه‌لی ئیحسان دۆغره‌مه‌چی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی باڵای كاربه‌ده‌ستانی زانكۆی بیلكهندو پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر دكتۆر ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر دزه‌یی سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین و زیاتر له ١٠٠ ئه‌كادیمیستی تایبه‌تمه‌ند له بواری زمانه‌وانی له وڵاتانی جیاوازی جیهاندا، له شاری ئه‌نكه‌ره‌ی پایته‌ختی توركیا، نۆیه‌مین كۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تی تایبه‌ت به زمان ده‌ستی به‌كاره‌كانی كرد، كه به‌هاوبه‌شی هه‌ردوو زانكۆی سه‌لاحه‌دین و بیلكهند ئه‌نجام ده‌درێت
له رۆژی یه‌كه‌می ده‌ستپێكی كردنه‌وه‌ی كۆنفرانسه‌كه‌دا، هه‌ریه‌كه له دكتۆر عه‌لی ئیحسان دۆغره‌مه‌چی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی باڵای كاربه‌ده‌ستانی زانكۆی بیلكهندو پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر دكتۆر ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر دزه‌یی سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین و راگری كۆلێژی زمان له زانكۆی سه‌لاحه‌دین و سه‌رۆكی لێژنه‌ی ئاماده‌كاری كۆنفرانسه‌كه وتاریان پێشكه‌ش كرد. له به‌شێكی وتاره‌كه‌یدا سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین سوپاسی زانكۆی بیلكهندی كرد له‌به‌رامبه‌ر ئهمهكداریان بۆ بنه‌ماڵه‌ی خوالێخۆشبوو ئیسحان دۆغره‌مه‌چی، هاوكارییه‌كی زۆری زانكۆی سه‌لاحه‌دین ده‌كه‌ن له شاری هه‌ولێر. هه‌روه‌ها دكتۆر عه‌لی دۆغرهمهچیش له وتاره‌كه‌ی خۆیدا وێڕای به‌خێرهاتنی شاندی زانكۆی سه‌لاحه‌دین، بهڵێنیدا ده‌یه‌مین كۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تی زمان له ساڵی داهاتوو له زانكۆی سه‌لاحه‌دین له شاری هه‌ولێری به‌ڕێوه‌بچێت، له‌لایه‌كی دیكه‌وه زانكۆی بیلكهند بڕیاریانداوه كه هۆڵێكی ڤیدیۆ كۆنفرانس له زانكۆی سه‌لاحه‌دین بكه‌نه‌وه تا قوتابیان و مامۆستایان سوود له‌و وانانه وه‌ربگرن كه له لایه‌ن مامۆستا پایه به‌رزه‌كانی ئه‌و زانكۆیه له گشت پسپۆڕییه جیاوازه‌كانه‌وه ده‌گوترێته‌وه. كۆنفرانسه‌كه بۆ ماوه‌ی دوو رۆژ به‌رده‌وامی ده‌بێت كه زیاتر له ٦٠ توێژینه‌وه‌ی زانستی تایبه‌ت به زمان تێدا پێشكه‌ش ده‌كرێت، له نێو توێژینه‌وه‌كانیشدا ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له مامۆستایانی پسپۆڕی زمان له زانكۆی سه‌لاحه‌دین تێدا به‌شداربوه.له په‌راوێزی كۆنفرانسه‌كه‌شدا سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین و شاندی یاوه‌ری تاجه‌گوڵینه‌یان له‌سه‌ر گۆڕی خوالێخۆشبوو ئیحسان دۆغره‌مه‌چی دانا. شیاوی باسه زانكۆی بیلكهند یه‌كێك له زانكۆ ئاست به‌رزه‌كانی جیهان، كه له كۆی ٤٠٠ زانكۆی پێشكه‌وتوی جیهان ریزبه‌ندی ٢٢٦مینه.