بە ئامادەبونی دکتۆر یوسف گۆران وەزیری خوێندنی باڵاوتوێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان و دکتۆر ئەحمەد ئەنوەر دزەیی سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین و دکتۆر ئەحمەد ئۆزتاش سەرۆکی زانکۆی ئیشق و سەرجەم راگران و سەرۆک بەشەکانی هەردوو زانکۆی سەلاحەدین و ئیشق و ژمارەیەکی بەرچاو لە مامۆستایان و توێژەرانی بیانی و ناوخۆیی، هەردوو زانکۆی سەلاحەدین و زانکۆی ئیشق بەهاوبەشی دووەمین کۆنفڕانسی زانستی نێودەوڵەتی لە بارەی زانستی ژینگەو ووزەو ژینگە رووداوی ئایندە(Ecology، Energy and Environment) سازکرد کە بۆ ماوەی دوو رۆژ لە شاری هەولێر بەردەوام دەبێت کە نزیکەی ١٥٠ ئەکادیمیسی بیانی و ناوخۆیی تێیدا ئامادە دەبن و ٦٥ توێژینەوە تێیدا پێشکەش دەکرێت کە رێژەی ٧٠% توێژینەوەکانی مامۆستایانی زانکۆی سەلاحەدینە، لەسەر ئاستی ناوخۆیی دا مامۆستاکانی زانکۆکانی زاخۆو سۆران و موسڵ بەشداریان کردوەو لەسەر ئاستی جیهانیشدا زانکۆکانی شەش وڵاتی جیاواز بەشداریان کردووە. لە مەڕاسیمەکەدا هەریەک لە وەزیری خوێندنی باڵاوتوێژینەوەی زانستی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین و سەرۆکی زانکۆی ئیشق وتاریان پێشکەشکرد، لە بەشێکی دیکەی مەڕاسیمی کردنەوەی دووەمین کۆنفڕانسە زانستیە هاوبەشەکەدا دوو قسەکەری سەرەکی سمیناریان پێشکەشکرد ئەویش هەریەکە لە دکتۆر بەهرام خدر مەولود بە ناونیشانی ژینگەو زانستی ژینگە و پارکی نیشتیمانی لە هەولێر و سلێمانی هەروەها دکتۆر زافێر ئەیڤاس لە زانکۆی چیڤکۆری تورکی.
بەروار :٢٠١٥/٤/١٢