لە دیوانی سەرۆکایەتی زانکۆ سەرۆکى زانکۆى سەلاحەدین پ.ی.د. ئەحمەد ئەنوەر دزەیى بە ئامادەبونی دکتۆر دارا جاف بەڕێوەبەری گشتی سەنتەری توێژینەوەی زانستی زانکۆ پێشوازیکرد لە شاندێکی زانکۆی ئەنبار کە پێکهاتبوو لە دکتۆر عیسام محەمەد عەبدولحەمید بەڕێوەبەری(مرکز تنمیە حوچ اعالی الفرات) و دکتۆر نوری حەمدان ئەلمحەمەدی توێژەری زانستی لە زانکۆی ئەنبار. لە دیدارێکدا باس لە پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا کرا لە بواری ئەکادیمی زانستی دا، بەتایبەت لە بواری ئەنجامدانی توێژینەوەی زانستی لە پسپۆڕی هاوشێوە لە نێوان هەردوولا، بۆئەم مەبەستە بەرٍِێوەبەری گشتی توێژینەوەی زانستی زانکۆ راسپێردرا کە هەماهەنگی لە گەڵ زانکۆ ناوبراو بکات بە ئامانجی کەڵک وەرگرتنی زانستی هاوبەش لە نێوان هەردولادا.
بەروار :٢٠١٥/٧/٧