لە سەر بانگهێشتى زانکۆى محەمە دو ئەلخامس لە وڵاتى مەغریب و بە ئامادە بوونى ژمارەیەکى زۆر لە سەرۆک زانکۆکانى عەرەبى و ئەوروپى و رێکخراوەکانى پەروەردەو خوێندنى باڵا لە وڵاتانى عەرەبى و ئەوروپى ، د. ئەحمەد دزەیى سەرۆکى زانکۆى سەلاحەدین و د.محەمەد سدیق سەرۆکى زانکۆى لوبنانى فرەنسى بەشدارى چوارەم کۆنفرانسى عەرەبى ـ ئەوروپیییان کرد لە شارى ربات لە مەغریب ، کە لە ژێر ناونیشانى (رۆڵى توێژینەوەى زانکۆکان لە دابین کردنى کۆمەڵگەیەکى دروستى بەردەوام ) ئەنجام درا .
وەک د. ئەحمەد دزەیى سەرۆکى زانکۆى سەلاحەدین لە لێدوانێکى تایبەتیدا بۆ رۆژنامەى خەبات رایگەیاند : ئەم کۆنفرانسە دەبێتە هەلێکى گونجاو بۆ لێک نزیک بوونەوەى زانکۆ عەرەبى و ئەوروپییەکان بە مەبەستى پەرەپێدانى پەیوەندییە زانستیەکان،هەر لە پەراوێزى ئەو کۆنفرانسەشدا چەندین رێکەوتننامەى زانستى لە نێوان زانکۆى محەمەد و لخامس و زانکۆ بەشدار بووەکاندا واژوو دەکرێت.
بەروار :٢٠١٧/٤/٢٦