لە سەنتەری رۆشنبیری و کۆمەڵایەتی زانکۆ، بە ئامادەبونی دکتۆر ئامانج سەعید نوێنەری وەزیری خوێندنی باڵاوتوێژینەوەی زانستی و پرۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر ئەحمەد ئەنوەر دزەیی سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین و دکتۆر هەرزانی بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی پشکنین و دڵنیایی جۆریی لە وەزارەتی خوێندنی باڵاو راگرانی کۆلێژەکان و مامۆستایانی وانەی گفتوگۆی ئەکادیمی و بیرکردنەوەی رەخنەگرانە لەسەر ئاستی کۆلێژەکان، بەڕێوەبەرایەتی پەرەپێدانی پڕۆگرامەکان لە زانکۆی سەلاحەدین وۆرکشۆپێکی رێکخست کە ماوەی دوو رۆژ دەخایەنێت سەبارەت بە گۆڕانکاری لە پڕۆگرامەکانی خوێندنی بابەتی گفتوگۆی ئەکادیمی و بیرکردنەوەی رەخنەگرانە کە لە قۆناغی یەکەمی کۆلێژەکان دەخوێنرێت، ئەمساڵیش بە سوود وەرگرتن لەئەزمونی زانکۆی ئەپەڵاچن ستەیت لە ئەمەریکا، گۆڕانکاری لەو پڕۆگرامەکراوەو لە ماوەی دوو رۆژدا ئەو بابەتە دەخرێتە بواری کرداری بۆ ئەوەی ئەمساڵی خوێندن بخوێنرێت.
لە مەڕاسیمی کردنەوەی ۆرکشۆپەکەدا دکتۆر ئیبراهیم حەمەڕەش یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا وتەیەکی پێشکەش بە ئامادەبوانکردو تیشکی خستەسەر کارەکانی لێژنەی پێداچونەوە بەو پڕۆگرامەو چۆنیەتی سوود وەرگرتن لە زانکۆکانی وڵاتانی پێشکەوتوو تا ئاستی زانستی قوتابیانی زانکۆی سەلاحەدین هاوشانی زانکۆ جیهانییەکان بێت. پاشان دکتۆر ئامانج سەعید نوێنەری وەزیری خوێندنی باڵاوتوێژینەوەی زانستی وتارێکی خوێندنەوە بەناوی وەزارەت دەست خۆشی لە زانکۆی سەلاحەدین کرد بەوەی کە هەمیشە پێشەنگ بوە لە جێبەجێکردنی بەرنامەکانی وەزارەت و کارەکانیان بۆتە بنەمایەک بۆ زانکۆکانی دیکە، ئەوەشی گوت پیرۆزبایی لە زانکۆی سەلاحەدین دەکەین بەوەی لە هەڵسەنگاندنی ریزبەندی نیشتیمانی زانکۆکانی کوردستان بوە پێشەنگی زانکۆکان. پاشان سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین دیاریی بەخشیە ئەو مامۆستا بەڕێزانەی لە دوو رۆژی ۆورکشۆپەکەدا سمینار پێشکەش دەکەن.
|
بەروار :٢٠١٥/١٢/٢٠