لە میانى ئەو کۆبوونەوانەى لە پەراوێزى کۆنفرانسى زانکۆکانى عەرەبى و ئەوروپى لە شارى ریبات لە مەغریب لە ژێر ناونیشانى رۆڵى توێژینەوە زانستییەکان لە بونیاتنانەوەى کۆمەڵگەیەکى دروست و بەردەوام ـ ئەنجام دەدرێن ، د. ئەحمەد دزەیى سەرۆکى زانکۆى سەلاحەدین و د. محەمەد سدیق سەرۆکى زانکۆى لوبنانى فرەنسى هەر یەکەو رێکەوتننامەیەکى زانستییان لە گەڵ سەرۆکى زانکۆى محەمەد و لخامس مۆر کرد .
لەو کۆنفرانسەدا کە د سوڵتان ئەبو عرابى ئەمیندارى گشتى زانکۆکانى عەرەبى ئامادە بوو ، چەندین دیدارى زانستى لە گەڵ سەرۆک زانکۆکانى عەرەبى و ئەوروپى تێدا ئەنجام درا لە پێناو گەشە پێدانى پەیوەندییە زانستییەکان و ئاڵو گۆڕ کردنى بیرو را لە مەڕ زۆر پرسى ئەکادیمى
هەر لەو رووەشەوە سەرۆکى زانکۆى سەلاحەدین بە فەرمى بانگهێشتى سەرۆکى زانکۆى موحەممەو ل خامسى کردووە بۆ سەردانى کوردستان .
بەروار :٢٠١٧/٤/٢٧