سه‌رۆكى زانكۆى سه‌لاحه‌دین پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ری دكتۆر ئه‌حمه‌د دزه‌یى له سه‌ر بانگهێشتى تاقیگه‌كانى میللى ساندیاى ئه‌مریكى به‌شدارى له وۆركشۆپێك تایبه‌ت به چۆنیه‌تى كاركردن له تاقیگه‌كان و كارگه‌كانى كیمیا‌و پاراستنى ژیانى كارمه‌ندان كرد. له‌و وۆركشۆپه‌دا كه بۆ ماوه‌ى سێ ڕۆژ به‌رده‌وام بوو سه‌رجه‌م به‌شه‌كانى ئه‌ندازیارى كیمیاوی له زانكۆكانى عێراق و زانكۆى كۆیه له هه‌رێمى كوردستان به‌شداربوون.سه‌رۆكى زانكۆى سه‌لاحه‌دین گفتوگۆى له‌گه‌ڵ لایه‌نى ئه‌مریكى و مامۆستایانى زانكۆكانى عێراق كرد سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌رى دامه‌زراندنى به‌شى ئه‌ندازیارى كیمیاوى له زانكۆى سه‌لاحه‌دین كه پێداویستیه‌كى زۆر گرنگه به تایبه‌تى دواى ده‌ست به‌كاربوونى كۆمپانیاكانى نه‌وت و پاڵاوگه‌كان له هه‌رێمى كوردستان به گشتى و له شارى هه‌ولێر به تایبه‌تى. ده‌زگاى ساندیاى ئه‌مریكى ئاماده‌یى خۆیان پیشاندا كه سه‌ردانى كوردستان بكه‌ن وه چالاكیه‌كانى خۆیان له زانكۆى سه‌لاحه‌دین له شارى هه‌ولێر ئه‌نجام بده‌ن و هاوكارى زانكۆى سه‌لاحه‌دین بكه‌ن له دامه‌زراندنى به‌شى ئه‌ندازیارى كیمیاوى له كۆلێژى ئه‌ندازیارى.