لە هۆڵی ئەنجومەنی زانکۆ بەسەرپەرشتی پرۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر ئەحمەد ئەنوەر دزەیى سەرۆکى زانکۆى سەلاحەدین و بە ئامادەبونی دکتۆر ئامانج سەعید راوێژکاری وەزیری خوێندنی باڵاو دکتۆر ئەحمەد ئەندام لە لێژنەی باڵای ریزبەندی نیشتیمانی زانکۆکانی هەرێمی کوردستان و ژمارەیەک لە ئەندامانی لێژنەکە ئاستی زانکۆی سەلاحەدین کۆبونەوەیەک بەڕێوەچوو بۆ بەدواداچونەوە لەسەر بەڕێوەچونی کاری کۆکردنەوەی داتاوزانیاری بۆ خۆ ئامادەکردن لە ریزبەندی نیشتیمانی زانکۆکانی هەرێمی کوردستان، لە کۆبونەوەکەدا نوێنەرانی وەزارەتی خوێندنی باڵاتوێژینەوەی زانستی وەک چۆن لەگەڵ زانکۆکانی دیکەی هەرێمی کوردستان دانیشتینالن کردووە رێنمایی و رونکردنەوەیان دا بە ئامادەبووان بە تایبەت ستافی کۆکردنەوەی داتاکان کە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی سەنتەری تەکنەلۆژیای زانیاری و گەیاندن ئەنجام دەدرێت بە هاوبەشی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی دڵنیایی جۆریی، لە دانیشتنەکەدا باس تیشک خرایە سەر ئەو پڕۆسە کرینگە کە ئێستا هەموو زانکۆکانی کوردستانی سەرقاڵ کردوەو وا دەکات ساڵانە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان کێبڕکێی ئەکادیمی و زانستی لە نێوان خۆیان ئەنجام بدەن لە پێناو ئەوەی ریزبەندی یەکەم بە دەست بهێنن لە کێبڕکییە لۆکاڵییەی هەرێمی کوردستان کە دواجار ریزبەندی زانکۆکانی کوردستان دەباتە پێشەوە، سەبارەت بە زانکۆی سەلاحەدینیشەوە قۆناغێکی باش دەچێتە پێشەوە بۆ بە ئەلیکترۆنیکردنی کاروبارەکانی زانکۆ.
بەروار :٢٠١٥/٨/١٩