لە رۆژانی ١٦-١٧/١٠/٢٠١٥ زانکۆی سەلاحەدین بە هاوبەشی زانکۆی (UTM) تەکەنەلۆجی مالیزی و زانکۆی ئێرلانگی ئەندۆنوسی و پەیمانگەی ئیبن سینای مالیزی پێنجەمین کۆنفڕانسی زانستی نێودەوڵەتی لە زانستە بنەڕەتییەکان لە مالیزیا ساز دەکات، کە (٤٥) مامۆستا بانگهێشتننامەیان بۆ هاتوە لە زانکۆکانی سەلاحەدین، سۆران، کۆیە، سلێمانی و (٢٥)یان بە توێژینەوە بەشداری دەکەن، لە کۆنفڕانسەکەدا دکتۆر ئەحمەد ئەنوەر دزەیی سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین بەشداری تێدا دەکات و وتارێک دەخوێنێتەوە، لێژنەی ئامادەکاری کۆنفڕانسەکە دوو مامۆستای زانکۆی سەلاحەدینی تێدایە لەوانە( پ.ی.د. ئیدریس محمد هەرکی راگری کۆلێژی پەروەردەو پ،ی،د. هیوا یاسین سەرۆکی بەشی فیزیا لە کۆلێژی پەروەردە). بۆ زانیاری زیاتر دەتوانن سەردانی ئەم لینکە بکەن(http://icowobas-2015.net/pages/home.php).
شیاوی زانینە بڕیارە ئەو کۆنفڕانسە نێودەوڵەتییە ساڵی ٢٠١٧ لە زانکۆی سەلاحەدین بەڕێوەبچێت.
بەروار:٢٠١٥/٩/٢٠