لەژێر دروشمی(کارگێڕییەکی لێهاتوو بۆ زانیاری دیجیتاڵی پاڵپشتە بۆ بونیادنانی دەوڵەتێکی پێشکەوتوو و گەلێکی ژیار) و بە ئامادەبوونی د. ئەحمەد دزەیی سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین و ژمارەیەک لە توێژەران و مامۆستایانی زانکۆکانی دەرەوە و ناوەوەی کوردستان و عێراق،کۆمەڵەی کتێبخانەو زانیارییەکانی کوردستان،بە هاوکاری کۆمەڵەی تەکنەلۆژییای زانیارییەکانی عێراق،سێیەم کۆنفرانسی زانستی خۆیان لە هۆڵی کۆنگرەکانی پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر سازکرد.
لە دەستێکی کۆنفرانسەکەدا،سەرۆکی زانکۆ وتەیەکی پێشکەش بە ئامادەبووان کرد و تێیدا تیشکی خستە سەر گرنگی ئەنجامدانی ئەم جۆرە کۆنفرانسانە و هیوای خواست دەرئەنجامەکانی ئەو توێژینەوانەی کەوا لەم کۆنفرانسە پێشکەش دەکرد، ببێتە سەرەتاییەکی بۆ ئەوەی سوودیان لێ وەربگرین بەتایبەتی بۆ زانکۆی سەلاحەدین.
هەر لە وتەکەی دا سەرۆکی زانکۆ ئامادەیی زانکۆی دەربڕی بۆ هەر جۆرە هاوکارییەکی زانستی لەم بوارەدا، بەتایبەتی لە بە ئەلیکترۆنی کردنی کتێبە زانستییەکان لەلایەک و لەلایەکی دیکەوە ئەو توێژینەوانەی کەوا لەم کۆنفرانسە پێشکەش دەکرێت، بکرێن بە نامیلکەیەک و دابەشی سەر ئەکادیمییە زانستییەکان بکرێت.
کۆنفرانسەکە ماوەی دوو رۆژىخایاندو چەندین بابەتی گرنگی زانستی لەلایەن توێژەران و شارەزایانی ئەکادیمی تێدا پێشکەش کرا.
بەروار :٢٠١٧/٤/١٢