پرۆفیسۆری یاریدەدەری دکتۆر ئەحمەد ئەنوەر دزەیی سەرۆکى زانکۆى سەلاحەدین سەردانی کۆلیژى پەروەردەى وەرزشى کرد بەمەبەستى بەسەرکردنەوەى ئەو لێژنانەی تاقیکردنەوەکانى شیاوى جەستەیی لەو کۆلێژە ئەنجام دەدەن. سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین بۆ ئاگاداربوون لە چۆنیەتى بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەکانى شیاوى جەستەیی بۆ قوتابیانى پێشکەشکار بەمەبەستى وەرگرتن لە کۆلیژى پەروەردەى وەرزشی بۆ ساڵى خوێندنى ٢٠١٥ -٢٠١٦ بە یاوەری راگری کۆلێژی پەروەردەی وەرزشی لێژنەکانی بەسەرکردەوە، سەرۆکی زانکۆ دەستخۆشی لەو مامۆستا بەڕێزانەکرد کە لە (١٠) لێژنەی جیاواز هەڵدەستن بە تاقیکردنەوەی جەستەیی خوازیارانی دەرچووی ئامادەیی کە بەشێوەیەکی شەفاف تاقیکردنەوەکان ئەنجام دەدرێت و دانانی نمرەکانیش بۆ یەکەمینجارە هەر لە لێژنەیەک بە جیا بۆ پێشکەشکاران دادەنێت.
هەروەها سەرۆکی زانکۆ لەسەردانەکەیدا هیوای ئەوەی خواست کە ئەو (٨٠٠) کەسەی داواکاری پێشکەشەکردوە بۆ کۆلێژی پەروەردەی وەرزشی کێبڕکێ لەسەر لێهاتویی و توانایی جەستەیی بە شێوەی پیشەیی و زانستی بکەن تا لە نێو ئەو ژمارە زۆرە باشترینەکان هەڵبژێرین و کەسانی لێهاتوو لەو کۆلێژە وەربگرین، بەمەش ئاستی بواری وەرزشی لە روانگەی زانستییەوە دەتوانن لەو کۆلێژە زیاتر بەرەو پێشەوەی بەرن.
بەروار : ٢٠١٥/٩/١٥