رێككەوتی 23ی نیسانی 20225، سەنتەری پەرەپێدانی کار لە بەشی ژمێریاری، سیمینارێکی بۆ "مامۆستا نەخشین جمال محمد" ڕێکخست، كە تایبەت بوو بە پەیوەندی نێوان پڕۆگرامی ڕاهێنانی تواناكان و هەلی كار بۆ قوتابیانی قۆناغی سێیەمی بەشەکە.
لەمیانی سیمینارەکەدا تیشک خرایەسەر گرینگی شوێنی ئەنجامدانی ڕاهێنان بۆ فێربوون و پڕاکتیزەکردن لە ماوەی مەشقەکە، هاوكات پێدانی رێنمایی بە قوتابییان و ئاراستەكردنیان بۆ کۆمپانیا و دامەزراوەکانی کەرتی تایبەت، تاكوو لەڕێگەیەوە بتوانن دەرفەت و هەلی جیاوازی کارکردن بەدەستبهێنن بۆ دوای دەرچوونیان. جێی ئاماژەیە، چالاکیەکە لەلایەن "م.ی. نازدار عبدالرزاق مولود" ئەندامی سەنتەری پەرەپێدانی کار سەرپەرشتی کرا.