
یاسای باری كه‌سی عێراقی كه له‌ساڵی 1959 ده‌رچووه و له (94) مادده پێكهاتوه، په‌یوه‌ندی خێزانی و ماف و ئه‌ركه‌كانی نێوان ئه‌ندامانی خێزان له عێراقدا رێكده‌خات، ئه‌م یاسایه بۆ پهيڕهوانى ئايينى پيرۆزى ئيسلام بۆ خه‌ڵكی عێراق دانراوه، هه‌روه‌ها یاساكه له گشت مه‌زهه‌به فیقهیه جیاوازه‌كان هه‌ڵهێنجراوه.
شایانی باسه ئه‌م یاسایه به كۆكه‌ره‌وه و پاریزه‌ری خێزان له عێراق داده‌نرێت به بێ جیاوازی، به‌ڵام به‌داخه‌وه له ئێستادا له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی فیدرال كار له‌سه‌ر پرۆژه یاسایه‌ك ده‌كرێت بۆ هه‌مواركردنه‌وه یاسای باری كه‌سی عێراقی، و خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌میشی بۆ كراوه، ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌ی به‌دوای خۆیدا هێنا و زۆرێك له شه‌ریعه‌تزان و یاساناسان پێیان وایه ئه‌م هه‌مواره گرفت و كێشه بۆ پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری و خێزان دوروست ده‌كات، ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م هه‌مواره پێشنیاركراوه كۆمه‌لێك خاڵی نه‌رێنی تێدایه كه له ئاینده‌دا لێكه‌وته‌ی نه‌رێنی لێده‌كه‌وێته‌وه و گرفتی خێزانی و كۆمه‌ڵایه‌تی زۆری به‌دوادادێت.
له‌به‌ر ئه‌م هۆكارانه هه‌ردوو كۆلێژی زانسته ئیسلامیه‌كان و كۆلێژی یاسا له زانكۆی سه‌لاحه‌دین ــ هه‌ولێر به پێویستمان زانی خوێندنهوێكی وورد بۆ ئه‌م هه‌مواره بكه‌ین له رێگه‌ی پسپۆران و شاره‌زایان له هه‌ردوو بواری شه‌ریعه‌ت و یاسا؛ بۆ تیشك خستنه سه‌ر خاڵه نهرێنیهكانی و ده‌سنیشانكردنی كاریگه‌رییه‌كانی له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه له داهاتودا. تاوه‌كو كه‌سانی په‌یوه‌ست به‌م بابه‌ته گرنگه له ئه‌ندامانی په‌رله‌مان و زانایانی ئایینی به‌ڕێز و ته‌واوی خه‌مخۆرانی كۆمه‌ڵگه؛ به‌ئه‌ركی سه‌رشانی خۆیان هه‌ڵسن له رێگه‌نه‌دان به هه‌ر یاساێك كه زیان به ته‌ونی كۆمه‌ڵایه‌تی بگه‌ێنێ. له به‌روارى (18-9-2024) له (هۆڵى كوه‌يت له كۆلێژى زانسته‌ئيسلاميه‌كان).
كارنامه‌ى سيمپۆزيۆم هۆست: د. رقيب سعيد شرف
9:00 – 9:30 تۆمار كردنى ناو
9:30 – 9:35 خوێندنه‌وه‌ى چه‌ند ئايه‌تێك له قورئانى پیرۆز – مارشى نيشتيمانى كوردستان
9:35 – 9:40 وته‌ى به‌ڕێز: سه‌رۆكى زانكۆى سه‌لاحه‌دين ( پ. ى. د. كامران يونس محمد امين)
9:40 – 9:45 وته‌ى به‌ڕێز: ڕاگرى كۆلێژى ياسا (پ. د. بختيار صابر بايز)
9:45 – 9:50 وته‌ى به‌ڕێز: ڕاگرى كۆلێژى زانسته‌ئيسلاميه‌كان (پ. د. جميل علي رسول)
9:50 – 9:55 وته‌ى به‌ڕێز: وه‌زيرى ئه‌وقاف و كاروبارى ئايينى (د. پشتيوان صادق)
9:55 – 10:00 وته‌ى به‌ڕێز: سه‌رۆكى یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان (د. عبدالله سعيد وهيسى)
10:10 – 11:00 ته‌وه‌رى يه‌كه‌م: سه‌رنجه ياساييه‌كان وڕۆڵى دادگا تايبه‌ت به هه‌موارى ياساى بارى كه‌سى عێراقى
به‌ڕيوه‌به‌رى پانێڵ: (د. بشير خليل حداد)
سه‌رنجه ياساييه‌كان سه‌باره‌ت به پڕۆژه‌ى هه‌مواركردنى ياساى بارى كه‌سى عيراقى/ پ. د. سەرهەنگ حمید به‌رزنجى (زانكۆى سه‌لاحه‌دين - كۆلێژى ياسا)
رۆلی دادگا و پێگەكەی لەپرۆژە یاسای هەمواركردنی یاسای باری كەسی عێراقی/ دادوه‌ر د. بختيار غفور باڵه‌كى (دادوه‌ر له دادگاى بارى كه‌سى هه‌ولێر)
دياريكردنى ته‌مه‌نى هاوسه‌رگيرى له ژێر ڕۆشنايى ڕێساى سنوورداركردنى رێپێدراوه‌كان/ پ. ى. د. لقمان بهاءالدين أحمد (زانكۆى سه‌لاحه‌دين - كۆلێژى زانسته ئيسلاميه‌كان)
حوکمی بەشوودانی منداڵ لە فیقهی ئیسلامی‌دا – هاوسەرگیری دایکی ئیمانداران عائشە (ر . خ) وەک نمونە)/ پ. ى .د. عمران محمد إسماعيل (زانكۆى سه‌لاحه‌دين - كۆلێژى زانسته ئيسلاميه‌كان)
-دابه‌ش كردنى بڕوانامه‌كان / 11:00– 11:20 كۆفى برێك
11:20 – 12:10 ته‌وه‌رى دووه‌م: هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى خێزان و لێكه‌وته خراپه‌كانى هه‌موارى ياساى بارى كه‌سى عێراقى
به‌ڕيوه‌به‌رى پانێڵ: (پ.ی.د. شاهۆ غفور احمد)
تۆماركردنى گرێبه‌ستى هاوسەڕگیری وداواکردنی ههڵوەشاندنەوەی له دادگا لە شه‌رع و یاسای باری کەسی/ پ. د. نوزاد صدیق سلیمان (زانكۆى سه‌لاحه‌دين - كۆلێژى ياسا)
دۆخى مافى ئافره‌ت ومنداڵ له ئه‌گه‌رى هه‌مواركردنى ياساى بارى كه‌سى/ پ. د. تاڤگە عباس بستانی (زانكۆى سه‌لاحه‌دين - كۆلێژى ياسا)
دیاریکردنی مەزهەبی فیقهی هاوسەران لە گرێبەستی هاوسەرگیری لە هەمواری یاسای باری کەسی - شیکار و هەڵسەنگاندن /د. كوسرت صالح أحمد (زانكۆى سه‌لاحه‌دين - كۆلێژى زانسته‌ئيسلاميه‌كان)
لێکەوتە خراپەکانی پرۆژە پێشنیاری هەموارکردنەوەی یاسای باری کەسی - شرۆڤەیەکی واقعی/ د. عبدالله شێرکاوەیی (ئەندامی مەکتەبی تەنفیزی و بەرپرسی راگەیاندنی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان)
-دابه‌ش كردنى بڕوانامه‌كان
-12:15 خوێندنه‌وه‌ى راسپارده‌كان
-12:20 كۆتايى سيمپۆزيۆم و دابه‌ش كردنى بڕوانامه‌كان به‌سه‌ر ئه‌ندامانى لێژنه‌كان
لێژنه‌ى باڵا
پ. د. جميل علي رسول – راگرى كۆلێژى زانسته ئيسلاميه‌كان
پ. د. بختيار صابر بايز - راگرى كۆلێژى ياسا
لێژنه‌ى زانستى سيمپۆزيۆم
كۆلێژى ياسا (سەرۆکى لێژنه) پ.د. نوزاد صدیق سلیمان
كۆلێژى ياسا (ئه‌ندام) پ. د. هۆزان عبدالمحسن عبداللە
كۆلێژى زانسته‌ئيسلاميه‌كان (ئه‌ندام) پ. د. شيرزاد عزيز سلێمان
كۆلێژى زانسته‌ئيسلاميه‌كان (ئه‌ندام) د. جعفر پيرۆ أحمد
كۆلێژى ياسا (ئه‌ندام) م. تارا سعید عبداللە
لێژنه‌ى ئاماده‌كارى سيمپۆزيۆم
كۆلێژى زانسته‌ئيسلاميه‌كان (سەرۆکى لێژنه) د. ئومێد عبدالقادر رسول
كۆلێژى ياسا (ئه‌ندام) د. بێخال هادی عبدالرحمن
كۆلێژى ياسا (ئه‌ندام) د. سه‌ركه‌وت سلیمان عمر
كۆلێژى زانسته‌ئيسلاميه‌كان (ئه‌ندام) د. سداد جمال عبدالكريم
كۆلێژى زانسته‌ئيسلاميه‌كان (ئه‌ندام) كارزان محمود عزيز
كۆلێژى زانسته‌ئيسلاميه‌كان (ئه‌ندام) ديار عثمان عبدالله
كۆلێژى زانسته‌ئيسلاميه‌كان (ئه‌ندام) رۆژگار حسن همزه
كۆلێژى ياسا (ئه‌ندام) أمير خورشيد رضا