
له به‌روارى 19/2/2020 رۆژى چوار شه‌ممه كاتژمێر 12.30 ى دواى نیوه‌ڕۆ له كۆلێژى په‌روه‌رده‌ى بنه‌ڕه‌تى زانكۆى سه‌ڵاحه‌ددین له میانه‌ى قۆناغى دووه‌مى پێشبڕكێى دیبه‌یتى نێوان زانكۆكان وه له دیبه‌تى سێیه‌مى ئه‌م قۆناغه‌دا قوتابیانى زانكۆى تیشكى نێوده‌وڵه‌تى وه زانكۆى هه‌ڵه‌بجه به یه‌ك گه‌یشتن بۆ ئه‌نجامدانى دیبه‌یتێك له باره‌ى (سه‌ركردایه‌تى: ئایا به‌هره‌یه یاخود وه‌ده‌ست ده‌هێنرێت؟) (Leadership: Innate or Acquired?) له‌م دیبه‌یته‌دا زانكۆى هه‌ڵه‌بجه توانى خاڵى زیاتر به‌ده‌ست بێنێ و براوه بێت بۆ سه‌ركه‌وتن بۆ قۆناغى داهاتوو وه زانكۆى تیشكى نێوده‌وڵه‌تى ماڵئاواییى له پێشبڕكێیه‌كه كرد.