
سيمپۆزیۆمی هاوبەشی نێوان هەردوو
کۆلێژی بەڕێوەبردن و ئابووری و زانستە سیاسییەکان
لێکەوتەکانی جەنگی(روسیا- ئۆکڕانیا) لەسەر لایەنە سیاسی و ئابوورییەکانی هەرێمی کوردستان
تداعيات الحرب (الروسية-الاوكرانية) علی الجوانب السياسية والاقتصادية لاقليم كوردستان العراق
- کاتژمێر(١٠)بەیانی
- رۆژ: سێشەممە
- رێکەوت:١٢/٤/٢٠٢٢
- شوێن: سەنتەری رۆشنبیری زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر، هۆڵی کۆچەر بیرکار.
پێشەکی:
پێشکەوتنە خێرا بێسنورەکان، لە سایەی جیهانگەڕاییدا، وایکردووە لە هەر سوچێکی جیهان هەر رووداوێک رووبدات، ئەوا رەنگدانەوەی لەسەر تەواوی بوارەکانی ژیانی کۆمەڵگاکان دادەنیت، نەمازە روداوگەلێکی سیاسی یا ئابووری، چونکە ئابووری و سیاسەت، دوو رووی یەک دراون، بە دیوێکی دیکە دەشێ بڵێن سیستەمی سیاسی و ئابووری جیهانی لە قاوغی فۆڕمە کلاسیکییەکە نەماوە، ئەوا دەبینین جەنگی هەردوو وڵاتی (رووسیا- ئۆکڕانیا) لێکەوتی ئابووری و سیاسیی لەسەر هەرێمی کوردستان داناوە، بە جۆرێک لە ئەگەری هەڵکشانی گوشارەکانی وڵاتانی رۆژئاواو ئەوروپا، بە دیوە نەرێنییەکەی رەنگدانەوەی لەسەر هەرێمی کوردستان دەبێت، بەتایبەت بەرژەوەندی ئابووری لە وەبەرهێنان بواری وزەو سامانە سروشتییەکان، لەلایەکی دیکەوە بەهۆی ئەوەی هەردوو وڵات، سەرچاوەی بەرهەمهێنانی بەرهەمە خۆراکییەکان و وڵاتانی ناوچەکە بەشێکی زۆری پێداویستییە خۆراکییەکانیان لەوێوە هاوردە دەکەن، کە هەرێمی کوردستانیش، یەکێک لەو ناوچانە، بۆیە رووبەڕووی قەیرانی ئاسایشی خۆراکی دەبێتەوە، لەسەرووی هەموو ئەوانەشدا پریشکی گوشارە سیاسییەکان وڵاتانی هەرێمایەتی، تەنانەت بڕیارەکانی دەوڵەتی عێراق لەلایەن هەرسێ دەسەڵاتەوە دژ بە هەرێمی کوردستان.
لەو سونگەیەوە، لەبەر گرینگی ئەو پرسە، هەردوو کۆلێژی بەڕێوەبردن و ئابووری و زانستە سیاسییەکان لە زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر، سیمپۆزیۆمێک بەناونیشانی(لێکەوتەکانی جەنگی(روسیا- ئۆکڕانیا) لەسەر لایەنە سیاسی و ئابوورییەکانی هەرێمی کوردستان) ساز دەکات، تیایدا ژمارەیەک لە مامۆستایانی هەردوو کۆلێژ لە پانێڵێکی ئەکادیمیدا، شەنوکەوی لێکەوتەکانی ئەو جەنگە لە رووی زانستییەوە دەکەن.
کارنامەی سیمپۆزیۆم
کات |
ناوەڕۆکی چالاکی |
10:05-10:00 |
ساتێک وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدان بە سرودی نیشتیمانی ئەی رەقیب. |
10:10-10:05 |
نمایشکردنی پرۆمۆی زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر. |
10:25-10:10 |
وتاری بەڕێز (پ.ی.د.کامران یونس محمدامین) سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین هەولێر |
10:30-10:25 |
ناساندنی توێژەرانی بەشداربوو لەلایەن(م.هۆشمەند رەفیق) بەڕێوەبەری پانێڵ. |
10:45-10:30 |
د.شاڵاو عەبدولخالق موحەمەد: توانای کەرتی وزەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەهێزکردنەوەی ئاسایشی وزەی یەکێتی ئەوروپا (دەرفەت و هەڕەشەکان) |
11:00-10:45 |
د.کاوە وەلی موحەمەد: (کاریگەری شەڕی روسیا- ئۆکڕانیا لە سەر سیستەمی (دارایی و ئابووری) هەرێمیایەتی و نێودەوڵەتی) |
11:15-11:00 |
پ.ی.د.نەوزاد عەبدوڵڵا شوکری: (قەیرانی ئوكرانیا و لێكەوتەكانی لە سەر عێراق و ھەرێمی كوردستان) |
11:30-11:15 |
م.ئارام شعبان فتاح: SWIFTچیە و چۆن کار دەکات؟ ئایا جێگیرەوەی هەیە؟ |
11:45 -11:30 |
د.زبێر رەسول ئەحمەد: هەرێمی کوردستان و رووسیا، چ جۆرە پەیوەندییەک؟ |
12:15 -11:45 |
کاتی پرسیارکردنی ئامادەبووان و وەڵامی توێژەرانی بەشداربوو. |
12:20 -12:15 |
دابەشکردنی بڕوانامەی رێزلێنان و لۆگۆی زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر لەلایەن سەرۆکی زانکۆ بە مامۆستایانی توێژەر. |
12:30-12:20 |
وێنەگرتنی بە کۆمەڵ و کۆتایی سیمپۆزیۆم |
مامۆستا لە بەشی پەیوەندیە نێودەوڵەتییەکان و دپلۆماسی لە کۆلێژی زانستە سیاسییەکان/ زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر، هەڵگری بڕوانامەی دکتۆرایە لە بواری پەیوەندیە نێودەوڵەتییەکان و ئاسایشی ووزە. بڕوانامەی ماستەری بەدەستهێناوە لە زانکۆی سینسیناتی لە ئەمریکا لە بواری (سیاسەت و وزە)، هەروەها لە زانکۆی (تەکساس – ئۆستن) بڕوانامەی ووردی لە بواری پیشەسازی پترۆلێۆم بەدەستهێناوە، خاوەنی چەندین لێکۆڵینەوە و دیداری ئەکادیمیە لە بوارەکانی: ئاسایش و ئاسایشی وزە، و دبلۆماسیەتی وزە لە هەرێمی کوردستان، دەستێوەردانی نێودەوڵەتی، پێگەی ووڵاتانی هاریکاری کەنداو GCC لە ستراکچەری ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا. زمانەکانی (عەرەبی، ئینگلیزی، کوردی) دەزانێت و ماوەی زیاتر لە ١٠ دە ساڵە کار دەکات لە بواری دبلۆماسیەت و ئاسایشی وزە لەگەڵ دامەزراوە جیاوازەکانی دەرەوە و ناوەوەی هەرێمی کوردستان.
مامۆستای بابەتی ژمێریاری دارایی و بەڕێوەبردن لە بەشی زانستە دارایی و بانکەکان لە کۆلێژی بەڕێوەبردن و ئابووری. بڕوانامەی دکتۆرای لە ژمێریاری دارایی لە زانکۆی سەلاحەدین- هەولێر بە هەماهەنگی لە گەڵ زانکۆی ئیراسموس - ڕۆتەردام لە هۆڵەندا بەدەستهێناوە، بڕوانامەی ماستەری لە ژمێریاری و دارایی لە ساڵی٢٠٠٧ لە زانکۆی ئیراسمۆس ڕۆتەردام -هۆڵەندا بەدەستهێناوە. هەروەها بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە ژمێریاری و دارایی لە ساڵی ٢٠٠٥ بەدەستهێناوە. بەشداری لە چەندین کۆنفڕانس و کۆربەندی ناوخۆیی و دەرەکی کردووە، چەندین تۆژینەوەی زانستی لە بواری ژمێریاری و دارایی لە گۆڤارە نێودەوڵەتی و نیشتمانییەکاندا بڵاوکراودۆتەوە، سەرنووسەری گۆڤاری نێودەوڵەتی بۆ ژمێریاری و داراییە لە ساڵی ٢٠٢١ەوە تا ئێستا.
هەڵگری بڕوانامەی دکتۆرایە لە بواری پەیوەندیە نێودەوڵەتییەکان و سیاسەتی دەرەوە لە زانكوی لیستەر لە ساڵی ٢٠١٧ لە وڵاتی بەریتانیا . بڕوانامەی ماستەری بە دەستهێناوە لە زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر لە زانستە سیاسییەكان، بڕوانامەی بەكالۆریۆسی لە ساڵی ٢٠٠٤ لە زانكوی سەلاحەدین- هەولێر، لە زانستە سیاسییەكان بەدەستهێناوە، خاوەنی چەندین لێکۆڵینەوە و دیداری ئەکادیمییە لە بوارەکانی: پرسی كورد، سیاسەتی دەرەوەی ئەمریكا لە رۆژھەلاتی ناوەڕاست، ململانێی نێوان ئەمریكا و ئێران و سیاسەتی دەۆڵەتانی كەنداو. دوو پەرتووكی ھەیە لە سەر پرسی كورد و سیاسەتی ئەمریكا ھەمبەر عيراق و ھەرێم. زمانەکانی (ئینگلیزی، کوردی، فارسی، عەرەی) دەزانێت، ناسناوی زانستی پرۆفیسۆری یاریدەدەرە لە بەشی پەیوەندییە نێودەوڵەتیەکان و دپلۆماسی لە کۆلێژی زانستە سیاسییەکان/ زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر.
مامۆستایە لە بەشی زانستی دارایی و بانکەکان لە کۆلێژی بەڕێوەبردن و ئابووری، زانکۆی سەلاحەدین- هەولێر، بڕوانامەی ماستەری لە زانکۆی سولەیمان دێمیرێل لە وڵاتی تورکیا لە چوارچێوەی سکۆلەرشیپی کۆماری تورکیا بەدەستهێناوە، بڕوانامەی بەکالۆریوسی لە بەشی زانستی دارایی و بانکەکان- زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر لە ساڵی ٢٠١٤ بەدەستهێناوە، پسپۆڕە لە بازاڕە داراییەکان، ئەزموونی کارکردنی لە بواری حەواڵەی نێوخۆیی و نێودەوڵەتی لە سیستەمەکانی (Western Union, SWIFT, RTGS ) لە بانکەکانیKIB و RT هەیە. بەشدار بووە لە نووسینی بەشێکی پەرتوکێک بە زمانی تورکی، لەگەڵ ناونیشانی سمینارێکی بڵاوکراوە لە گۆڤارێکی تورکی.
لە ساڵی ٢٠١٨ بڕوانامەی دکتۆرای لە زانکۆی ئێکسیتەر لە وڵاتی بەریتانیا بەدەستهێناوە. ئەندامی بۆردی زانستی سەنتەری ناونیشانی سمیناری سیاسی ستراتیجییە لە کۆلێژی زانستە سیاسییەکان. ئێستا مامۆستایە لە بەشی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان و دپلۆماسی لە کۆلێژی زانستە سیاسییەکانی زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر. نووسەری ژمارەیەک کتێب و لێکۆڵینەوەی زانستی و گوتارو نووسینە بە زمانەکانی کوردی و عەرەبی و ئینگلیزی. بواری ناونیشانی سمیناری نووسەر تایبەتە بە کارکردن لەسەر سیاسەتەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بە تایبەتیش عێڕاق و دراوسێکانی، هەرێمی کوردستان و پرسی کورد لە ناوچەکەدا.
بەڕێوەبەری بەدواداچوون لە سەرۆکایەتی زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر، لە دایک بووی 1979/8/22 شاری هەولێر، مامۆستایە لە بەشی سامانی ماسی و گیانەوەرە ئاوییەکانی کۆلێژی زانستە ئەندازیارییە کشتوکاڵییەکان، بڕوانامەی ماستەری هەیە، قوتابی دکتۆرایە لە بەشی کارگێڕی کار لە کۆلێژی بەڕێوەبردن و ئابووری لە زانکۆی سەلاحەدین- هەولێر، نووسەری ژمارەیەک کتێب و لێکۆڵینەوەی ئابووری کارگێڕیی و زانکۆیی و مێژووییەو زیاتر لە (٢٥) ساڵە لە بواری میدیایی کار دەکات، نزیکەی (١٤) ساڵە لە پۆستی جیاواز لە بواری کارگێڕیدا لە سەرۆکایەتی زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر خزمەت دەکات.
لێژنەی ئامادەکاری سیمپۆزیۆم:
- پ.د.مصطفى صابر العطار (ی.س. زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا) سەرۆکی لێژنە
- پ.د.احلام ابراهیم ولي (راگری کۆلێژی بەڕێوەبردن و ئابووری) ئەندام
- پ.ی.د.اسود قادر احمد (راگری کۆلێژی زانستە سیاسییەکان) ئەندام
- م.ی.هۆشمەند رفیق ابراهیم (بەڕێوەبەری بەدواداچوون) ئەندام
- م.ی.عبدالمطلب عبدالله محمد (بەرپرسی هۆبەی راگەیاندن) ئەندام
- بەڕێز/ دلێر حاجی ئاغا (سەنتەری تەکنەلۆژیای زانیاری) ئەندام
- خاتوو/ نازدار فایق شریف (فەرمانبەر لە بەڕێوەبەرایەتی دارایی) ئەندام