
وه‌ك به‌شێك له پرۆژەی شه‌ش ساڵه‌ی هاوبەشی نێوان کۆلێژی پەروەردەی بنەرەتی له زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر و زانکۆی فریدریک ئەلیکساندەری ئەلمانی، خولێکی ئۆنلاینی ٣ مانگی بۆ مامۆستایانی زانكۆ حكومیه‌كانی كوردستان بەڕيوەدەچێت بۆ پەرەپێدان بە تواناکانی مامۆستایان لە بوارەکانی توێژینەوە و وانەگوتنەوە لە خوێندنی باڵا و پەروەردەی پێشەنگکاری و پەروەردەی فرەیی.
جێگای ئاماژە پێدانە کەوا بەمەبەست له‌و خوله زیاتر ناساندنی بابەتەکانی پەروەردەی پێشەنگکاری و پەروەردەی فرەییه بە گشت زانکۆیەکانی هەرێمی کوردستان، زیاتر لە ٦٠ مامۆستا لە زانکۆیە جیاوازەکانی هەرێم بەشدارن لەم خولە وەکو زانکۆیەکانی (سه‌لاحه‌دین، سلێمانی، دهۆک، سۆران ، کۆیە، هەلەبجە ، گەرمیان ، ڕاپەرین، زاخۆ، زانکۆی پۆلەتەکنیکی هەولێر).
شایه‌نی باسه دوێنێ یه‌كه‌م رۆژی خوله‌كه بوو، وێركشۆپێك پێشكه‌شكرا له‌سه‌ر چۆنێتی ئه‌نجامدانی توێژینه‌وه‌ی چۆنێتی (بحث النوعي) به تیشك خستنه‌سه‌ر چۆنێتی شیكاركردنی داتاكان.