
وەك بەشێك لە چالاكیەكانی سەنتەری پەروەردەی پێشەنگكاری سەلاحەدین، وێركشۆپێك لە ژێر ناونیشانی (ڕاهێنانی مامۆستایان بۆ پەرەپێدان بە تواناكانیان لە بوارەكانی پەروەردەی پێشەنگكاری و پەروەردەی فرەیی) بەڕێوەچوو به بهشداری ههریهكه له كۆلێژه پهروهرده بنهڕهتییهكانی زانكۆی سلێمانی، گهرمیان، دهؤك (كۆلێژی پهروهردهی بنهڕهتی ئامێدی)، ڕاپهرین و زانكۆی پۆلهتهكنیكی ههولێر.
لە ڕۆژی یەكەمی ڕاهێنانەكەدا بەرنامەی كاری ڕاهێنانەكە بۆ بەشداربووان خرایە ڕوو، دواتر زنجیرەیەك لە سمینار لە بوارەكانی پەروەردەی پێشەنگكاری و پەروەردەی فرەیی پێشكەشكرا. مامۆستا نظام حسن ڕشید كورتەیەكی لە مێژووی پەروەردەی فرەیی خستەڕوو، دواتر سمینارێكی لە ژێر ناونیشانی فرەیی لە كوردستان پێشكەش بە بەشداربووان كرد، وە لە كۆتایشدا هۆكارەكانی پێویستی فرەیی لە هەرێمی كوردستان خستەڕوو.
لە بواری پەروەردەی پێشەنگكاریش مامۆستا هەوران عبداللە سعید بەڕێوەبەری سەنتەر، پەروەردەی پێشەنگكاری و مێژوویەكەی بۆ بەشداربووان خستەڕوو. بەشی دووەمی ڕاهێنانەكە زنجیرەیەك ڕاهێنانی لە خۆگرتبوو كە تێیدا پرۆفیسۆری یاریدەدەر دكتۆر سامی علی حسین و دكتۆرە ولاء دزەیی لە سمینارێكدا باسیان لە چەمكی پەروەردەی پێشەنگكاری و پێویستی ئەم چەمكە كرد. كۆتایی بە ڕۆژی یەكەمی ڕاهێنانەكە هێنرا بە سمینارێك لە ژێر ناونیشانی بەها و مەترسییەكانی بوون بە پێشەنگكار، كە پێشكەشكرا لە لایەن هەریەكە لە دكتۆرە ولاء دزەیی و مامۆستا پەیمان عبداللە.