
له رێككه‌وتی (٢٨/١١/٢٠١٩) به‌رپرسی سه‌نته‌ری په‌رورده‌ی پێشه‌نگكاری زانكۆمان له‌گه‌ڵ ستافی سه‌نته‌ر و ژماره‌یه‌ك له مامۆستایانی كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی بنه‌ڕه‌تی به‌شداربوون له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوانی ڕاوێژكاری له‌گه‌ڵ به‌رێز (پرفیسۆر هۆلگۆڕ ئاڕنت) به‌رپرسی په‌روه‌رده‌ی ئابووری له زانكۆی (FAU). ئه‌م دیداره ڕاوێژكاریه (٣) ته‌وه‌ری له خۆگرتبوو:
• سه‌ره‌تا هه‌ڵسه‌نگاندنێك كرا بۆ خولی ڕابردووی سه‌نته‌ری په‌روه‌رده‌ی پێشه‌نگكاری كه له بواری په‌روه‌رده‌ی پێشه‌نگكاری بۆ مامۆستایانی زانكۆكانی هه‌رێم ڕێكخرابوو له ڕوانگه‌ی چۆنێتی رێكخستن و به‌رێوه‌بردنی خوله‌كه.
• دواتر سه‌باره‌ت به ناوه‌ڕۆكی ڕاهێنانه‌كه بیروڕا ئاڵوگۆڕ كرا به‌مه‌به‌ستی دیاریكردنی ئاستهكگهكان و دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر بۆیان.
• پاشان پرسی خوێندنی باڵا ماسته‌ر له‌و باره‌یه‌وه تاوتوێكرا.
ئێواره‌ی هه‌مان ڕۆژ، ئه‌ندامانی شاندی سەنتەر و کۆلێژی پەروەردەی بنەرەتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نێوخۆییان ئه‌نجامدا. ئامانج له‌م كۆبوونه‌وه‌یه ئاماده‌كاری بوو بۆ تاوتوێكردنی ئاسته‌نگیه‌كانی به‌رده‌م كاره‌كانی سه‌نته‌ر و خولی ڕاهێنان به‌مه‌به‌ستی گه‌ڵاڵه‌كردنی رێگه‌چاره‌ی گونجاو