
له چوارچێوه‌ی پرۆژه‌ی هاوبه‌شی نێوان زانكۆی سه‌لاحه‌دین و زانكۆی فریدریك ئه‌لیكسانده‌ری (FAU) ئه‌ڵمانی، رۆژی دووشه‌ممه (٢٥/١١/٢٠١٩) به‌رپرسی سه‌نته‌ری په‌رورده‌ی پێشه‌نگكاری زانكۆمان له‌گه‌ڵ ستافی سه‌نته‌ر و ژماره‌یه‌ك له مامۆستایانی كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی بنه‌ڕه‌تی به‌شداربوون له وێركشۆپێك له سه‌نته‌ری پێشه‌نگكاری زانكۆی (FAU) كه له‌لایه‌ن به‌رێز (هاینن) به‌رپرسی سه‌نته‌ری ناوبراو پێشكه‌شكرا له‌سه‌ر چۆنێتی كاركردن و بهرێوههبردنی سه‌نته‌ره‌كه و دروستكردنی هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لایه‌نی تر و پلاندانان بۆ كاركردن به هاوبه‌شی له داهاتوودا.