
وەک بەشێک لە پڕۆژەی هاوبەشی نێوان زانکۆی سەلاحەدین-کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی و زانکۆی فریدریک ئەلیکساندەری ئەلمانی، ٣ لە ئەندامانی سەنتەری پەروەردەی پێشەنگکاری سەلاحەدین (نظام حسن ڕشید ، سیروان احمد قادر، دیڤید سامی تۆما) بەشداربوون لەخولێکی چڕتایبەت بە پەروەردەی پێشەنگکاری.
پڕۆگرامەکە ئەو تەوەرانەی خوارەوەی لەخۆ گرتبوو:
- پەروەردەی پێشەنگکاری لە قوتابخانەکان.
- پەروەردەی پێشەنگکاری لە ڕۆژهەڵاتی ناوەراست.
- پەروەردە لە هەرێمی کوردستان.
- سەردانی کردنی قوتابخانەکان.
- وێرکشۆپ لە بابەتی ڕێبازی توێژینەوە( چەندیەتی و چۆنیەتی)
ههر له ماوهی خولهكه، ههر سێ بهشداربوو توێژینهوهیهكی هاوبهشیان ئەنجامدا بەناونیشانی (Fragile but Resistant Schools in Iraqi Kurdistan in Times of Crisis) كه دواتر له گۆڤارێكی ئهلمانی به ناوی (Bildung und Erziehung) لە مانگی 5 ی 2019 بڵاوکرایەوە.
لینكی توێژینهوه: https://doi.org/10.13109/buer.2019.72.2.187