خولێکی ڕاهێنانی مامۆستایان لە لایەن زانکۆی FAUی ئەڵمانی
مامۆستایان و ستافی سەنتەری پەروەردەی پێشەنگکاری سەلاحەدین و ستافی پەروەردەی فرەیی لە کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی لە خولێکی ئۆنلاینی ٢ هەفتەیی لە هەردوو بواری ڕاهێنانی مامۆستایان و شێوازی جێبەجێکردنی پەروەردەی پێشەنگکاری لە قوتابخانەکان بەشدارن.
شایەنی باسە خولەکە لە بەرواری 13/7/2020 دەستیپێکردووە، تاوەکو 23/7/2020 بەردەوام دەبێت. زانکۆی FAUی ئەڵمانی خولەکەی ڕێکخستووە بەمەبەستی بەرەوپێشبردنی توانست و کارامەییە زانستی و پیشەییەکانی مامۆستایانی زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر.