
بەشداریکردنی قوتابی "دانیە عباس محمد" قوتابی بەشی زمانی ئینگلیزی لە کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی لە خولی" Youth Ignite Entrepreneurship Online Course"کە لەلایەن ڕێکخراوە "فایف وەب لابس" بەرێوەچوو و لەلایەن یونیسێڤ پاڵپشتی دارایی کرا. لە پڕۆگرامەکە بەمەستی وەرگرتنی پاڵپشتی دارایە بۆ بیرۆکە سەرکەوتووەکان. کە تێیدا قوتابی دانیە دوای بەشداریکردنی لە (١٠٠کاتژمێر) ڕاهێنانی چر لە بواری بزنس و (٣٨٠) کاتژمێر کارکردن لەسەر پەرەپێدانی بیرۆکەکە و بەبازارکردن توانی بە سەرکەوتوویی هەر سێ قۆناغی پڕۆگرامەکە ببڕێت و پاڵپشتی دارایی بۆ بیرۆکەکەی بەدەست بهێنێت.
بیرۆکەکەی دەربارەی کردنەوەی شوێنێک کە بتوانێت بەرهەمی خاڵی لە گلوتین بەردەست بکات بۆ ئەو کەسانەی کەوا هەستیارن بەو ماددەیە لەگەڵ بەرهەمی تایبەت بە ڤێگەن خاڵی لە لاکتۆز و بەرهەمی کیتۆ. سەرەتای دەستپێکردنی بزنسەکەی بە شێوەی ئۆنلاین دەبێت و دواتر زیاتر پەرەی پێدەدرێت .