
لە میانەی بە ئەلیکترۆنی کردنی پرۆسەی بەرزکردنەوەی پلەی زانستی وبەمەبەستی ئاسانکاری پرۆسەکە بۆ مامۆستایانی بەڕێز، لە ڕێگەی ئەم ڕێنماییانەی کە لەم نوسراوەدا هاتووە سەبارەت بە پەراوی بەرزکردنەوەی پلەی زانستی تکایە لەکاتی پێشکەش کردن ڕەچاوی ئەم خالانەی خوارەوە بکرێت:
١. سەرەتا مامۆستای داواکار دەبێت لە ڕێگەی پڕکردنەوەی لینکی ئەم فۆرمەی خوارەوە دەست بە مامەڵەکانی بکات.
https://su.edu.krd/form/scientific-promotion
٢. دوای تەواو پرکردنەوەو (Submit) کردنی، مامۆستای داواکار ئیمێڵێکی پێدەگات، کە پێویستە ئەم ئیمێڵە چاپ بکرێت و لەگەڵ نوسراوەکەی تر کە لەخاڵی (٣) ئاماژەی پێکراوە پێشکەشی بکرێت.
٣. پێویستە مامۆستای داواکار فۆرمەکە (کە بە شێوەی فایلی Word لە پاشکۆ هاتووە لە خوارەوە دەتوانی دایبەزێنی) بە رێک وپێکی پربکرێتەوە لە لایەن مامۆستای داواکار ودواتریش چاپ بکرێت و واژوو بکرێت.
٤. کۆتا هەنگاو مامۆستای داواکار پێویستە (هەردوو ئیمێڵە چاپکراوەکەو ئەو فایلەی کە لەخوارەوە دانراوە) بە چاپکراوی پێشکەش بکرێت بە سەرۆکایەتی بەش بۆ ئەنجامدانی کاری پێویست.
تێبینی
١. پێش ئەنجام دانی پرۆسەکە پێویستە کۆلێژ دڵنیا بێت لە کوالیتی گۆڤارەکانی کەوا مامۆستای داواکار توێژینەوەکانی تیایدا بڵاوکردۆتەوە و پەسەند کرابێت لە لایەن لێژنەی کوالیتی گۆڤارەکانی زانکۆ
ئەم نوسراوە لە بەرواری ١\٥\٢٠٢٢ کاری پێدەکرێت.
پاشکۆ | قەبارە |
---|---|
Book Promotion755.38 ک.ب. | 755.38 ک.ب. |
پەڕاوی بەرزکردنەوەی پلەی زانستی111.97 ک.ب. | 111.97 ک.ب. |