
پرسیار:
ئایا ڤایرۆسی كۆرۆنا تا چەند لە ھەوا دەمێنێتەوە؟
وەڵام:
بە پێی توێژینەوەکان تا ٣ کاتژمێر.
پرسیار:
ئەی لەسەر ماددەکانی تر؟
وەڵام:
لەسەر کارتۆن و پارە بۆ ماوەی ١ رۆژ
لەسەر پلاستیک و ستیل بۆ ماوەی ٣ رۆژ
وە ئەگەر وەکو ڤایرۆسەکانی سارس ومێرس ھەڵسوکەوت بکات ئەوا تا ٩ رۆژ دەمێنێتەوە لەسەر شوشە و ئاسن..
پرسیار:
بۆچی منداڵ تووش نابێت؟
وەڵام:
تائێستا بە تەواوی نەزانراوە بەلام مندالی ١-٩ مانگ زۆر بە دەگمەن تووش دەبن ئەویش لەوەیە بگەرێتەوە بۆ ھۆکاری ئەوەی منداڵ ھێشتا خانەکانی سیەکانی بە تەواوی دروست نەبووە بۆیە نشینگە و پێوەنووسانی ڤایرۆسەکە بوونی نیە.
پرسیار:
ئەی بۆچی پیر و بەتەمەنەکان بەقورسی دەیگرن؟
وەڵام:
بە تەمەندا چوون دەبێتە ھۆکاری لاوازی خانە و پرۆتینەکانی بەرگری بۆیە بەرگەگرتنیان قورس دەکات.. ھەوکردن لە لەشیان زیاد دەبێت بەمەش یارمەتی زۆربوونی ڤایرۆسەکە دەدات.. توێژینەوەکان ئەوە دەخەنە ڕوو کە ئەوکەسانەی نەخۆشی دڵ و شەکرەیان ھەیە مەترسی مردنیان لەسەرە بە ھۆی نەخۆشی کۆڤید-١٩.
پرسیار:
ئایا ماوەی ١٤ رۆژ بەسە بۆ کەرەنتینە کردن و نەمانی ڤایرۆسەکە؟
وەڵام:
تەنھا ١٪ ی ئەو کەسانەی دوای ١٤ رۆژ کەرەنتینە ڤایرۆسەکە لە لەشیان دەردەکەوێت..
پرسیار:
دوای چاکبوونەوە ڤایرۆسەکە لە لەشت دادەمێنێتەوە؟
وەڵام:
دوای چاکبوونەوە تا ١٥ رۆژ ھەندێک لە نەخۆشەکان لەتاقیگە پۆزەتیڤ دەردەچن کە ئەویش بە پێی توێژینەوەکان ڕەنگە پاشماوەی RNA کە ترشە ناووکی ڤایرۆسەکەیە ماوەتەوە و نەخۆشی دروست ناکات و ناگوازرێتەوە.
پرسیار:
ئەی چی بکرێت لەو حالەتە بۆ ئەوەی دووبارە کەرەنتینە و داخلی نەخۆشخانە نەکرێن؟
وەڵام:
لەبەر ئەوەی پشکنین بە rt-PCR تەنھا بە دوای ھەبوونی RNA دا دەگەڕێت، باشتر وایە سکانی تۆمۆگرافی CT Scan بۆ ئەو نەخۆشانە بکرێت بۆ دڵنیا بوونەوەلە سەلامەتیان.
پرسیار:
کەواتە پشکنین بە rt-PCR ھەڵەی تێ دەکەوێت؟
وەڵام:
رێژەی دڵنیایی و دروستی لە پشکنینەکە زۆرە بەڵام جاری وا ھەیە ھەڵەی تێدەکەوێت لەبەر چەند ھۆکارێک
١- کەمی ڤایرۆسەکە لە نموونەی وەرگیراو لە نەخۆش.
٢- بەھەڵە بەستنی primer واتە دەسپێکی کارلێکەکە.
٣- ھەبوونی ترشی ناووکی تر لە کاتی گواستنەوە یان لە کاتی ئامادە کردنی نموونەکە.
ئەی چارەسەر؟
١- ھەبوونی کۆنترۆلی پۆزەتیڤ لەگەل ھەموو گەڕێکی پشکنین بۆ نموونەکان.
٢- باشتر وایە سکانی تۆمۆگرافی CT Scan بۆ ئەو نەخۆشانە بکرێت بۆ دڵنیا بوونەوەلە سەلامەتیان.
پرسیار:
ڕاستە دوای چاک بوونەوە توانای ھەناسەدانمان کەم دەبێتەوە
وەڵام:
ھەندێک لە دکتۆرەکان ئەوەیان بینیوەلە ھەندێک لە نەخۆشەکان سەدا ٢٠ تا ٣٠ توانای ھەناسەدانیان کەمبووە دوای چاک بوونەوە و ھەناسە برکێ بوون لە کاتی رۆشتنی خێرا، بەڵام پێشبینی دەکەن کە بە تێپەڕبوونی کات باشتر ببن.
پرسیار:
ئایا ڕاستە ئەو ڤایرۆسە ٢ جۆری ھەیە S و L ؟
وەڵام:
ھەندێک سەرچاوەی ئێرانی باسیان لەوە کردووە بەڵام شارەزا و زاناکان بڕوایان وایە ئەمە تەنھا ھەڵەی شیکردنەوەییە. ڤایرۆسی کۆرۆنا وا بە ئاسانی و زوویی خۆی ناگۆڕێت. جیا لەوەش ئەگەر ئەو بۆچوونە ڕاست بێت ئەوا ھەرچی ھەوڵی دۆزینەوەی ڤاکسینە شکست دەھێنێت.
پرسیار:
ئایا کەرەنتینە کردن یارمەتی رێگری کردن دەدات لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە؟
وەڵام:
بەلێ بە دڵنیاییەوە. بە پێی توێژینەوەیەک ئەگەر شاری ووھان لە چین کەرەنتینە نەکرابوایە ئەوا ئێستا ٨٠ جار زیاتر خەلک تووشی ڤایرۆسەکە دەبوو و بلاو دەبوویەوە.
جیا لەوەش ئەگەر ڕێگری لە بڵاووبونەوەی نەکرێت ئەوا توانای نەخۆشخانەکان پڕ دەبێتەوە و جێگا و خزمەتگوزاری پێویست بۆ ژمارەیەکی زۆر نیە، بەمەش رێژەی مردن زۆر زێاد دەبێت، بە نموونە ئێران و ئیتالیا.
پرسیار:
ئایا ئەم ڤایرۆسە بە گەرما لە ناو دەچێت؟
وەڵام:
بەڵێ بە پێ ی دوایین توێژینەوەکان گەرمای ووشک چانسی بڵاو بوونەوەی ڤایرۆسەکە زۆر کەم دەکات، بەڵام ھێشتا توانای مانەوە و گواستنەوەی ھەیە لە نێوان مرۆڤەکان.
پرسیار:
ئەی چی بکەین؟
وەڵام:
گۆڕینی ھەڵسوکەوتی کۆمەڵایەتی.. دەست شوشتنی بەردەوام....تەوقە نەکردن .. دوورکەوتنەوە لە قەرەباڵەغی و جەنجاڵی.
ئەمەش بە شێوەیەکی کاتی تا ئەو کاتەی زاناکان ڤاکسین و پێکووتەیەک دەدۆزنەوە..
سەنتەری توێژینەوەی زانکۆی سەلاحەددین-ھەولێر
لێژنەی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە زانکۆی سەلاحەددین
سەرچاوە: دوایین توێژینەوەکان
Research papers:
https://www.medrxiv.org/content/10.1101/2020.03.09.20033217v1.full.pdf
https://www.journalofhospitalinfection.com/article/S0195-6701(20)30046-…
https://www.nature.com/articles/s41569-020-0360-5
https://academic.oup.com/nsr/advance-article/doi/10.1093/nsr/nwaa036/57…
https://annals.org/aim/fullarticle/2762808/incubation-period-coronaviru…
https://papers.ssrn.com/sol3/papers.cfm?abstract_id=3551767
https://www.thelancet.com/journals/lancet/article/PIIS0140-6736(20)3056…
Learn more:
https://www.livescience.com/how-long-coronavirus-last-surfaces.html
https://www.sciencenews.org/article/new-coronavirus-china-infections-ve…
https://www.livemint.com/news/world/covid-19-study-says-placing-wuhan-u…
https://www.businessinsider.de/international/coronavirus-recovery-damag…
https://www.scmp.com/news/hong-kong/health-environment/article/3074988/…
تکایە پۆستەرەکە لە خوارەوە دابەزێنە
پاشکۆ | قەبارە |
---|---|
COVID-19-SUE.pdf1.72 م.ب. | 1.72 م.ب. |