لە درێژەی کار و چالاکییەکانى بەرێوبەرایەتی تەندروستی و سەلامەتی ڕێکەوتى ۱۰ـی ئایاری ۲۰۲٦، بهریوبهرایهتی ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی زانكۆ به هه‌ماهه‌نگی سەنتەری ڕاوێژکاری کۆچ MRC لە بەڕێوبەرایەتی کۆچ و کۆچبەران و وەڵامدانەوەی قەیرانەکانی پارێزگای هەولێر EJCC، هەڵسان به ئه‌نجامدانی خولێك لەبارەی چۆنیەتی ئامادەکردنی CV کەسی و چۆنیەتی ئەنجامدانی چاوپێکەوتن لەگەڵ خاوەن کار و دۆزینەوەی هەلی کار بۆ کۆمەڵێك قوتابی لە کۆلێژە زانستە ئیسلامییەکان و ئەوانەی بەدوای هەلی کاردا دەگەڕێن كه له قۆناغی چواره‌می خوێند دان.
شایانی باسە سەنتەری ڕاوێژکاری کۆچ MRC، لە میانی هاوبەشی وەزارەتی ناوخۆ/ ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکان، لەگەڵ سەنتەری نێودەوڵەتی بۆ پەرەپێدانی سیاسەتی کۆچ ICMPD لە هەرێمی کوردستان دامەزراوە، بۆ خزمەتکردنی گەنجان و هاووڵاتییان.