لە درێژەی کار و چالاکییەکانى بەرێوبەرایەتی تەندروستی و سەلامەتی ڕێکەوتى ٢٠٢٦/٥/١٠ به‌رێوبه‌ری ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی (م.اریان حسین دزه‌یی پێشوازی له زۆر به‌رێز مقدم ركن(نزار محمد امین) به‌رپرسی تیمی سریه‌ی به‌رگری كیمیاویی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه كرد و سه‌ردانی هه‌ریه‌ك له بۆ كۆلێژی زانست و كۆلێژی ئەندازیاری كرا و له كۆلێژی زانست سه‌ردانی هه‌ردوو به‌شی بایۆلۆجی و كیمیا كران و له‌لایه‌ن سه‌رۆك به‌شه‌كانیان و لێژنه‌ی به‌دواداچوونی گۆگای كیمیایی پێشوازی كران بۆ به‌دواداچوون له ته‌ندروست و سه‌لامه‌تی تاقیگه‌و گۆگاكان وله كۆلێژی زانست بە ئامادەبوونی بەڕێز (پ.د.شکر قرەنی عزیز) ڕاگری کۆلێژ و بەڕێز (د.بنیاد معروف خەزنەدار) یاریدەدەری ڕاگر و بەڕێزان (م. ی. ئاریان حسین دزەیی) بەڕێوەبەری تەندروستی و سەلامەتی زانکۆ و (هۆگر عمر رجب) بەرپرسی یەکەی تەندروستی و سەلامەتی کۆلێژ و (کاک خسرۆ) بەرپرسی یەکەی خزمەتگوزاری کۆلێژ پێشوازیان کرد لە بەڕێز (مقدم رکن : نزار محمد امین) بەرپرسی تیمی سریەی بەرگری کیمیاوی وەزارەتی پێشمەرگە، لە سەردانێکی مەیدانیدا تاقیگەکانی بەشی ئەندازیاری کیمیا و پیترۆکیمیا و بەشی ئەندازیاری شارستانی و بەشی ئەندازیاری میکانیک و میکاترۆنیکیان بە سەر کردەوە بۆ به دوواداچوونی تەندروستی و سەلامەتی تاقیگەکان و پاراستنی گیانی قوتابیان و مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی کۆلێژ، تیمەکە دەستخۆشیان لە راگرایه تی و بەرپرسانی تاقیگەکان و فەرمانبەرانی یەکەی تەندروستی و سەلامەتی و یەکەی خزمەتگوزاری کۆلێژەکەمان کرد لە بەرامبەر رێک و پێکی تاقیگەکان له کۆلێژەکەمان.