ڕۆژى سێ شەممە ١٧/٢/٢٠٢٦ بهژداری كردنمان له سیمپۆزیومی كۆلێژی پهروهردهی مخمور بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی زمانی دایک ناونیشانی زمانی دایك شوناسی نهتهوهیمانە زمانی کوردی ناسنامە و شکۆی نەتەوەیی گەلەکەمانە، کە بەدرێژایی مێژووی هەزاران ڕۆڵەی نیشتمان بۆ بەرزڕاگرتنی ئەم شکۆمەندییە و پاراستنی ئەم ناسنامەیە، گیانیان بەخت کردووە. ئەمڕۆ زمانی کوردیی بە یەکێک لە گرنگترین و دەوڵەمەندترین زمانەکانی جیهان پۆلینکراوە، ئێمەی قوتابیان وەکوو توێژێکی زیندوو و چالاکی کوردستان، بەڵێن دەدەین لەپێناو پاراستنی شکۆ و ناسنامەی نەتەوەییمان و لەپێناو بەرەوپێشتر بردنی زمانی شیرینی کوردی تێبکۆشین و زانست بکەین بە بنەما و خامە بکەین بە ئامراز تاکوو لە گشت بوارێکی زانستیدا گەورەیی زمان و گەلەکەمان نیشانی جیهان بدەین.